هێرشەکانی داگیرکاری لە دۆرتموند شەرمەزارکرا

بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ڕۆزەرین، هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دۆرتموند شەرمەزار کرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و مەخمور بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ڕۆزەرین لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

کوردستانیان لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی دۆرتموندی کۆبوونەوە، پانکارتی "کوردستان بپارێزە" و "با ناوچەی دژەفڕین لە ڕۆژئاوا جێبەجێ بکرێت" بەرزکرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوی چالاکییەکەدا ناڕەزایەتی پیشاندرا دەربارەی بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دووپاتکرایەوە، گەلی کوردی بەرخۆدەر سەرەڕای هەموو فشار و هێرشەکان، سەر نەوی ناکەن.

چالاکییەکە بە درووشمەکانی شەرمەزارکردنی فاشیزمی دەوڵەتی تورک کۆتایی هات.