هێرشی چەکداری کرایە سەر پارێزەر یاسین ئیچلی

ئەندامی نووسینگەی یاسایی ئامەد، یاسین ئیچلی لە ئامەد ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بووییەوە.

ئەندامی نووسینگەی یاسایی ئامەد، یاسین ئیچلی لە ئامەد ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بووییەوە. زانراوە کە پارێزەر ئیچلی لە دۆسیەی ڕووداوی هاتوچۆدا لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە هێرشی کراوەتە سەر و ژیانی لە مەترسیدا نییە. ئەوەش زانراوە کە ئیچلی پێشتر سکاڵای لە دژی هێرشکەرەکە تۆمار کردووە.

گەڕان بەدوای هێرشکەرەکە بەردەوامە. سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ئامەد عەبدولقادر گولەچ لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ هێرشەکەی شەرمەزار کرد، جەختی کردەوە بۆ ئاشکراکردنی ڕووداوەکە بەدواداچوون دەکەن، بانگەوازی لە بەرپرسان کرد کە تاوانباران بدۆزنەوە و بەسزای خۆیان بگەیەنن.