بە دیمەن

هێرشی سەر چالاکوانانی تشرین لە بێلینزۆنا شەرمەزارکرا

هێرشی سەر چالاکییەکانی تشرین لە شاری بێلینزۆنای کانتۆنی تیجینۆی سویسرا شەرمەزار کرا.

ناڕەزایەتییەکان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سوریا (SNA) بۆ سەر بەنداوی تشرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. ئەمڕۆ لە چەند شارێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرەو بەنداوی تشرین چوون. دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر هاوڵاتیان لە ئەنجامدا ٣ کەس شەهیدبوون و ١٥ کەس بریندار بوون.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری بێلینزۆنای کانتۆنی تیجینۆی سویسرا هێرشەکەیان شەرمەزار کرد. بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی کەلتووری کوردی دیموکراتیک (دەم_کورد) و ژنان و زۆر کەس بەشداربوون. ئاڵای یەپەگە و یەپەژە هەڵگیرا و درووشمی "بژی شۆڕشی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی یەپەگە" و "بژی یەپەژە" بەرزکرایەوە.

ئەندامی دەم_کورد سوعاد تونچ تیشکی خستەسەر هێرشەکانی قڕکردن و نکۆڵی دەوڵەتی تورک بەرامبەر کورد، ڕایگەیاند هێرشەکان بۆ سەر دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوا و گەلی کورد و بەتایبەت شۆڕشی ژنانە، هێرشکردنە سەر کاروانی هاوڵاتیانی بەرەو بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد، گوتی: "پێویستە گەلەکەمان بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ خاوەنداری لە دەسکەوتەکانیان بکەن. هاوکات بانگەواز لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا دەکەین، چیتر بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت".