سیاسەتمەداری کورد هۆشیار ئۆزسۆی لەڕێگەی ئاژانسمانەوە بۆچوون و هەڵسەنگاندی خۆی بۆ پرۆسەی چارەسەری کرد و جەختی کردەوە لەوەی پێویستە دەوڵەت هەنگاوی ڕوون و یاسایی بنێت بۆ پەرەدان بە پرۆسەکە.
سیاسەتمەداری کورد هۆشیار ئۆزسۆی دوایین ڕووداوەکانی پەیوەست بە پرسی کوردی هەڵسەنگاند و گوتی: "لەگەڵ بانگەوازەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پەکەکە بە بڕیارێکی مێژوویی کۆتایی بەوکارانە هێنا کە بە ناوییەوە دەکرێن و بڕیاری کۆتایی هێنانی بە تێکۆشانی چەکداری دا، هیوایی چارەسەری و ئاشتی جارێکی دیکە خستە ڕۆژەڤی هەرێمەکەوە."
هۆشیار ئۆزسۆی ئاماژەی بەوەدا پێشکەوتنە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی ڕۆژئاوا نەک تەنها لە هەرێمەکە، کاریگەری تەواو لەسەر سیاسەتی کورد و سووریا دادەنێت.
ئۆزسۆی ئاماژەی بەوەدا پرسەکانی ڕۆژئاوا و باکوور ئیدی کەوتنەتە ڕۆژەڤەوە و گوتی: "دەوڵەتی تورک لە بابەتی دانوستانی لەسەر پرسی کورد لە بنبەست دایە. تاوتوێ لەسەر بونیاتنانی سیستەمێکی نوێ دەکات. لە سەردەمێکی وەهاداین ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان هێشتا گرنتر دەبینین. ڕووداوەکانی ئەم دواییە تەنها بە پەیوەندی بە سووریاوە نییە؛ بە پێچەوانەوە ئەمە تابلۆیەکی سیاسی و سەربازی دەئافرێنێت کە دەتوانێت کاریگەری تەواو لەسەر سیاسەتی سووریا بکات.
پرسەکانی ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان پێکەوەن، هەربۆیە لە کاتێکداین دەتوانین پرسەکانی بەشەکانی کوردستان پێکەوە هەڵبسەنگێنین. ئەمڕۆ وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژە بەڕێوەدەچێت، گەل هەرێمە جیاوازەکانی کوردستانەوە بە شدار دەبن. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی کوردستان، هاوپەیمانی نەتەوەیی لەگەڵ پرۆسەی ڕۆژئاوا و باکوور گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".
ئۆزسۆی لە بەردەوامی قسەکانییدا ئەوەشی بیرهێنایەوە لەم پڕۆسەیەدا ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری کردوە و گوتی: "بڕیارەکانی کۆتایی هێنان بە تێکۆشانی چەکداری کە لە کۆنگرەکەی پەکەکە درا، هەروەها بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی دەوڵەتەوە پەیوەست بەم پرسەوە چوارچێوەیەکی سیاسی و یاسایی بونیات بنێت."
وتیشی: "کورد بۆ دانوستان ئامادەیە، بەڵام لایەنی دەوڵەت بە شێوەیەکی شەرمنانە، سەرقاڵی و تەسفیەکردن نزیک دەبێتەوە. ئێستا دەبێت گۆڕەپانێک بئافرێنرێت و لەسەر سیاسەتی چارەسەری ڕاوێژ بکرێت، کەشێکی دانوستان دروست بکرێت."
لە کۆتایی قسەکانییدا هۆشیار ئۆزسۆی ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی پڕۆسەکە سەربکەوێت دەبێت دەوڵەت ئیرادەیەکی باوەڕپێکراو نیشان بدات و گوتی: "کورد بۆ دانوستان ئامادەیە، بە بڕیارێکی مێژوویی کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری هێنا. دەبێت دەوڵەت وەڵامی ئەم بانگەوازە بداتەوە. چەند گۆڕانکارییەک، چەند هەنگاوێکی یاسایی ڕوون دەتوانێت سەرلەنوێ ئەم هیوایە بگەشێنێتەوە."