دادگەی تاوانی هەولێر ڕۆژی ١٦ی شوبات بە تۆمەتی" تێکدانی ئاسایش و سیخوڕی" سزای ٦ساڵ زیندانی بۆ پێنج چالاک و ڕۆژنامەنووسی بادینان بڕیەوە.
شێروان شێروانی، شوان سەعید، گۆهدار زێباری، ئەیاز کەرەم و هاریوان کە دەستگیر کراون ، بە ئامانجی ئیدانەکردنی بڕیاری دادگە و باروودۆخی خاپی بەندیخانە، لە ڕۆژی ١٧ی شوباتەوە دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.
مانگرتن لەخواردن لە ڕۆژی ٢١هەمی خۆیدایە . ئەیهان سەعید، برای شڤان سەعید کە یەکێکە لە پێنج سزادراوەکە لەگەل ڕۆژنیوزی قسەیکرد وتی : سێ هەفتەیە شڤان پەیوەندیی پێوە نەکردووین و ئاگاداری تەندروستیی نین، هەرچەندە دەبێت هەفتانە تەلەفۆن بکات، بەڵام سێ هەفتەیە هیچ پەیوەندییەکی نەکردووە.
هاوکات، بەشدار حەسەن، پارێزەری کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان ڕاگەیاند: دەمانەوێت ئەمڕۆ سەردانی سزداراوان بکەین لە زیندان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخیان بین، بەڵام نازانین ڕێگەمان پێدەدرێت یاخود نا.
ک-ش