٤٠ زیندانی بەمەبەستی شەرمەزار کردنی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و گۆشەگیری دژوار لە ٤ی تشرینی یەکەمدا دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی بێ گەڕانەوە و بێ بێ نۆرە کردبوو. یەعقوب بوروکانلیش بەشداری لە مانگرتنەکەدا کردبوو.
یەعقوب بروکانلی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمدا ئاگری لە جەستەی بەردابوو.
ئاژانسی مێزۆپۆتامیا لە رێگەی تەلەفونەوە پەیوەندی بە بنەماڵەی بوروکانلیەوە کردبوو. بنەماڵەکەی رایانگەیاندووە، کە ٤ هەفتەیە ناتوانن بە تەلەفون قسە لەگەڵ بروکانلیدا بکەن.
بەپێی ئەو هەواڵە عەبدوڵا بروکانلی برای ئەو وتوویەتی، "٤ هەفتەیە ئێمە زانیارییمان لە یەعقوبەوە پێناگات.لەبەر ئەوەی لە تورکیا لە زینداندایە و هەر لە خۆیدا ناتوانن بچنە سەردانی. لەبر ئەوەی ئێمە لە دەرەوەی وڵاتەکەین و ناتوانین بە تەلەفونیش پەیوەندی بە زیندانەکەوە بکەین. هاوڕێیەکی براکەم دەچووە سەردانی ئەو. کاتێک هاوڕێی براکەشم تەلەفون بۆ زیندانەکە دەکات، زانیاری بەویش نادەن".
راگەیەندرا کە پارێزەران ئەم هەینیە دەچنە سەردانی زیندانیان لە زیندانی ئاسایسی بەرزی ئەرغەلی.
هـ . ب