هیومان رایتس وۆچ: مه‌ترسی له‌سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان له باكوری سوریا هه‌یه
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئه‌مڕۆ به راگه‌یه‌نراوێك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له باكوری سوریا، لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ هه‌موو ده‌بێت نه‌هێڵن زیان به مه‌ده‌نییه‌كان بگات.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئه‌مڕۆ به راگه‌یه‌نراوێك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له باكوری سوریا، لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ هه‌موو ده‌بێت نه‌هێڵن زیان به مه‌ده‌نییه‌كان بگات.
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باكوری سوریا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد كه مه‌ترسی له‌سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌كه هه‌یه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا په‌یوه‌ست به به‌رپرسیارێتی لایه‌نه‌كان به‌رامبه‌ر یاساكانی شه‌ڕ، دۆخی په‌نابه‌ران و ئه‌و مرۆڤانه‌ی له ناو وڵاتی خۆیاندا ئاواره‌بوون، هه‌وره‌ها سه‌باره‌ت به داعشه گیراوه‌كان و مه‌ترسیه‌كانیان هۆشداری درا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به بیرهێنرایه‌وه كه توركیا به‌ر له ئێستا سیچ جار ئۆپراسیۆنی داگیركاری له هه‌رێمه‌كه ئه‌نجامداوه و ئه‌و كاته‌ش مافه‌كانی مرۆڤ له ئاستێكی به‌رچاو و جددیدا پێشێلكران.
یاریده‌ده‌ری رێكخه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هیومان رایتس وۆچ ئادام كۆگڵ وتی، "توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی پێشتر له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوردا كه بوونه هۆی كۆچبه‌ربوونی جه‌ماوه‌ری له سوریا، مه‌ده‌نییه‌كانیان كوشت و به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكیان ده‌ستگیركرد". كوگڵ له درێژه‌دا وتی، "ئه‌گه‌ر رێوشوێنی پێویست نه‌گیرێته‌به‌ر مه‌ترسی هه‌یه كه هه‌مان ئه‌و پێشێلكاریانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و بریكاره سورییه‌كانی دووباره ببنه‌وه. شه‌ڕ ده‌توانێت دۆخی مرۆیی ملیۆنان مرۆڤ له باكوری سوریا دژوارتر بكات".
هـ . ب