جاش جەردەوان ڕەمەزان بابات بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک دەستگیرکرا
جاش جەردەوان رەمەزان بابات بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک دەستگیرکرا. پێشتریش ئەحمەد باباتی برای، کەسێکی بە ناوی فیردەوس بابات کوشتبوو.
جاش جەردەوان رەمەزان بابات بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک دەستگیرکرا. پێشتریش ئەحمەد باباتی برای، کەسێکی بە ناوی فیردەوس بابات کوشتبوو.
لە ڕۆژی ١٨ی ئابدا لە ناوچەی قلەبان-ی شرنەخ تەرمی فیردەوس باباتی تەمەن ١٧ ساڵ دۆزرایەوە، ئەحمەد بابات دەستگیرکرا. بەپێی زانیارییەکان، ئەحمەد بابات بە چەکی جاشایەتیی ڕەمەزان بابات-ی برای، فردەوس باباتی کوشتوە.
ئەوە لە کاتێکدایە جاش جەردەوان ڕەمەزان بابات لە مانگی ئایاردا دەستدرێژیی کردووەتە سەر کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی (س. گ) و داوای حازم بابات و شێخموس بابات کردووە، تاوانەکەى بۆ دابپۆشن.
دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی میزوپۆتامیا پەردەی لەسەر ئەو تاوان و ڕووداوە هەڵماڵی، بارودۆخێکی نوێ سەبارەت بە دەستدرێژیکردنە سەر س.گ و هەوڵدان بۆ شاردنەوەی ڕووداوەکە هاتە پێشەوە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا دوێنێ ڕاگەیاندرا، کە جاش جەردەوان ڕەمەزان بابات دەستدرێژیی کردوەتە سەر س.گ و بەو هۆیەوە حازم بابات-ی برای و شێخموس بابات و باوکی س.گ ، ئە.گ و دایکی بە ناوی م.گ دەستگیرکراون.
جاش جەردەوان ڕەمەزان بابات بەتۆمەتی 'دەستدرێژیی سێکسی سەر منداڵان' دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.
لە بنکەى جەردەوانیی قلەبان لێکۆڵینەوەکان لە شێخموس بابات، ئە.گ و م.گ بەردەوامە. بۆ وەرگرتنی وتەی سەرەتایی س.گ برایە سەنتەری چاودێری منداڵان لە مێردین و پاشان بردرایە سەنتەری لێکۆڵینەوە و نەهێشتنی تاوان لە شرنەخ (ŞONIM).
ژ.ت