جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە تارسوس بارهەڵگری فاشیستێکیان سوتاند

جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایانگەیاند، لەسەر رێگای تارسوس – پۆزانتی بارهەڵگری فاشیستێکیان بە ناوی بەهائەدین شاهین سوتاندووە.

بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) راگەیاندراوێکی لەبارەی چالاکیی جەنگاوەرەکانیان بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، لەسەر رێگای تارسوس – پۆزانتی بارهەڵگری کەسێکی فاشیست بە ناوی بەهائەدین شاهین لە کاتی پارک کردندا، بۆمبێکیان پێوەبەستووەتوە و ئاگریان تێبەرداوە و کردویانە بە خۆڵەمێش.

هەبەدەهە لەبارەی چالاکییەکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئێمە فاشیزم هەڵدەوەشێنین، ئازادی بە دەست دەهێنین" رایانگەیاندووە، "لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەفەربەریی شۆڕشگێڕیماندا، هەموو کۆمپانیا، کەسەکان و دام و دەزگاکانی سەر بە دەسەڵات و ئەوانەى خزمەت بە رێکخستنی فاشیستەکان دەکەن، بەبێ هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا، دەیانکەیانە ئامانج. کەسێکی فاشیستی وەک بەهائەدین شاهین، کە لە ناو رێکخستنی فاشستەکاندایە، ناتوانێت لە چالاکیی هێزەکانمان رزگاری ببێت.

ئەو چالاکییەمان وەک وەڵامدانەوەیەک لە بەرامبەر هێرشی فاشیستەکان، کە ماوەی چەند هەفتەیەکە بەردەوامیی هەیە، ئەنجامداوە. ئێمە ئیدی بەنزین بەسەر بارهەڵگرەکاندا دەکەین و چەخماخیان لێدەدەین، ئێمە راستەوخۆ ئەو شتانە دەکەینە ئامانج و دەیانکەین بە خۆڵەمێش، کە خزمەت بە فاشیزم دەکەن. دەبێت هەموو رێکخستنە فاشیستییەکان باجی ئەو هێرشانەیان بدەن.

بایرام عەلی ئاکدەنیز و تایلان دەمیرجی ئۆغڵو، کە لە دژی فاشیزمی داگیرکەر و چەوسێنەر بۆ سەر عەفرین لە رۆژی ٥ی ئاداری ٢٠١٨دا هەر یەکێکیان بوونە مەشخەڵێکی بەرخودان، بۆ ئەم چالاکییە بوونە ئیلهام بۆ ئێمە. ئێمە بەم چالاکییەمان بەرێزەی یادی ئەوان دەکەینەوە و خاوەنداری لە بڕیارداری و پێداگرییان بۆ تێکۆشان دەکەین".

ژ.ت