جەنگاوەرانی محەممەد خەیری دورموش لە هێزەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان ڕایانگەیاند، کاتژمێر ٠١:٤٠ ڕۆژی ١٩ی ئەیلول هۆتێلێکی گەشتیاری فاشیستانیان لە ناوچەی چامچۆکور-ی کوجەعەلی بە تاکتیکی سابۆتاژ کردە ئامانج و لە ئەنجامدا هۆتێلەکە بەتەواوی سووتا."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە سەرەنج بە هێرش و داگیرکارییە وێرانکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دراوە، سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کراوە و جەختیان لە بەرخۆدانی زیندانیان کردووتەوە. هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"بەرخۆدانی زیندانی ئامەد نموونەی بەرخۆدان بوو کە فاشیزمی لە بناغەوە هەژاند. تێکۆشانێکی وەها بوو کە هیوا و ئیرادەی بە هەموو تێکۆشەرانی ئازادیی بەخشی. ئەم ڕۆحی بەرخۆدان و تێکۆشانە لە مەزڵۆمەوە بۆ خەیرییەکان پەرەی سەند و هەتا ئەمڕۆ لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیەکانی دیکە دژ بە فاشیزم بەردەوامی هەیە.
لەم ڕاگەیاندراوەدا، لە وەڵامی ئەو گۆشەگیرییەی کە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دا سەپێندراوە، هاتووە: "بەبێ چاوەڕوانی لە ڕژێمی فاشیستی تورک، پێویستە هەمووان لە هەر شوێنێک بین بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەپێنراو دەست بە چالاکییەکانمان بکەین و بە دەنگی بەرز داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بکەن. بەم چالاکییە داوا لە گەنجان و ژنان دەکەین کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد دامودەزگاکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بکەنە ئامانج. ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێ ڕۆژی خاوەنداری لە گەریلاکانی ئازادیی و تێکشکاندنی داگیرکاری و گۆشەگیری سەپێنراوی سەر ڕێبەرایەتیمانە."