لە ستراسبۆرگ چالاکیی تیشکەکانی خۆر ئەنجامدرا
لە ستراسبۆرگ چالاکیی کەمپەینی "تیشکەکانی خۆر" بەردەوامە.
لە ستراسبۆرگ چالاکیی کەمپەینی "تیشکەکانی خۆر" بەردەوامە.
لە ئەوروپا چالاکی و کەمپەین لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە. لە ستراسبۆرگ لە چوارچێوەی کەمپەینی "تیشکەکانی خۆر" بە پێشەنگایەتی کۆمۆنەی ژنانی زین و ناوەندی کەلتووری کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکە ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە و پانکارت دەربارەی گۆشەگیری هەڵگیران.
وتەبێژی کۆمۆنەی ژنانی زین ڕۆژنا چەولیگ گوتی: "وەک ژنانی کورد هەتا ئازادی ڕێبەرمان تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەگاتە سەرکەوتن".
هاوسەرۆکی دەکتەم سیدار ئامێدی ڕایگەیاند ماوەیەکی زۆرە زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە، گوتی: "ئێمە نیگەرانین لە ڕەوشی ڕێبەرمان. گەلی کورد لە ئەوروپا لەسەر پێیە و چالاکییەکان بەردەوامە، هەتا ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمان چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت".