لە ڕۆشفۆر بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان کرا
گەنجانی کورد لە ڕۆشفۆر بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد و گوتیان: "پێویستە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەموو ڕۆژ و ساتێک لە گۆڕەپان بین".
گەنجانی کورد لە ڕۆشفۆر بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد و گوتیان: "پێویستە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەموو ڕۆژ و ساتێک لە گۆڕەپان بین".
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری ڕۆشفۆری نزیک بۆردیۆی فەرەنسا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری ئیمراڵی ڕێپێوانیان کرد.
جەماوەر لەبەردەم پۆستەخانەی ڕۆشفۆر کۆبوونەوە و بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" تا بەردەم شارەوانی ڕۆشفۆر ڕێپێوانیان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵا بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵگیرا.
لەبەردەم شارەوانی پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، هۆگر بۆتان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژی سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی، جەختی کردەوە پێویستە گەلی کورد هەردەم بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆرەپانەکان بن، گوتی: "پێویستە ئێمە لەسەر بناغەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ هەردەم لە ئەوروپا و چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانەکان بین و تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشین".
چالاکییەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.