جەنگیز چاندار کاندیدی دەم پارتییە بۆ پۆستی سەرۆک پەرلەمانی تورکیا
دوای ئەوەی دەم پارتی بڕیارییدا بە کاندیدی خۆیەوە بەشداری هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بێت، جەنگیز چانداری بۆ ئەو پۆستە کاندید کرد.
دوای ئەوەی دەم پارتی بڕیارییدا بە کاندیدی خۆیەوە بەشداری هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بێت، جەنگیز چانداری بۆ ئەو پۆستە کاندید کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان کاندیدی پارتی یەکسانی و دیموکراستی گەلان (دەم پارتی) بۆ پۆستی سەرۆک پەرلەمانی تورکیا ڕۆژنامەوان و سیاسەتمەدار جەنگیز چاندارە.
تۆمارکردنی ناوی جەنگیز چاندار وەک کاندیدی دەم پارتی بۆ پۆستەکە، کاتژمێر ١٤:٤٥ دا بە داواکاری فەرمی دەم پارتی ئەنجام دەدرێت.
پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ٢٨ـی ئایارەوە دەستی پێکردووە. لە پێنج ڕۆژی سەرەتای پرۆسەکەدا ناوی کاندیدەکان تۆمار دەکرێت، دواتر لە ماوەی پێنج ڕۆژی دیکەدا هەڵبژاردن دەکرێت. هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە ٣ـی حوزەیران بەشێوەی دەنگدانی نهێنی ئەنجام دەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان کاندنی ئاکەپە و مەهەپە سەرۆکی ئێستایی پەرلەمان، نوعمان کورتولموش دەبێت.