هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری خیانەتەکانی پەدەکە لەسەر خاکی کوردستان بەردەوامە. ئەم هێرشانە لە دوای واژۆکردنی 'ڕێککەوتنامەی ئەمنی'ی ١٥ی ئابی نێوان بەغداد و ئەنقەرە زیاتر بووە. بە گوێرەی داتای هەندێک لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لە سەرەتای ساڵەوە تا مانگی حوزەیران دەوڵەتی تورک زیاتر لە ٨٣٣ هێرش و بۆردوومانی ئەنجامداوە لەسەر خاکی باشووری کوردستان. لە دەرنجامی ئەو هێرشانەوە زیاتر لە ٥٠٠ گوند چۆڵکراون و بەدەیان هاوڵاتی کوژراون و هێرشەکانی لەسەر کەسایەتییە وڵاتپارێز، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، چالاکوان و ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندی ئازاد بەردەوامە. لە کۆتا هێرشیدا بۆ سەر ڕاگەیاندی ئازاد، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤دا لە ناوچەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی فرۆکەی بێفڕۆکانەوە بوو بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەوانان، کە بووە هۆکاری شەهیدبوونی هەردوو ژنە ڕۆژنامەوان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین. ئەم هێرشانەش بووەتە هۆی کاردانەوانەی کوردزمانان، لەو بارەیەوە زەینەب موراد هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) دەربارەی پێشهات و ڕووداوەکانی سەر باشووری کوردستان بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
لەدەستپێکی قسەکانیدا زەینەب موراد هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) باسی لە هەستیاری ئەم قۆناغەی هێرشەکانی سەر خاکی کوردستان کرد و وتی: "دوژمنانی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە هێرشی سەر بەها کولتورییەکانی گەلی کورد دەکات، بە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا و بە هێرشی سەر چیا ئازادەکانی کوردستان دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت. دەوڵەتانی دووژمنی گەلی کورد توانای قبوڵکردنی ئەوەیان نیە کە گەنجێکی کورد بە کولتور و شوناسی کوردییەوە دەرکەوێت، بەڵام ئەمە لە زهنیەتی دەوڵەتی تورکدا زیاتر رەنگی داوەتەوە، ئەویش بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی فاشیستیانەی خۆیەتی. هەموو جۆرە هێرشێک بە یارمەتی ناتۆ بەڕێوەدەبات بەڵام ناتوانێت دەرنجامێک بەدەست بهێنێت، بۆ؟ چونکە گەلی کورد خاوەنی ئیرادەیە، خاوەنی مێژینەی تێکۆشانە و لە کەسێتی بەرخۆدانی ئیمراڵیدا درێژە بەو ئیرادەیەیی خۆی دەدات کە لە لایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە. هەربۆیە شکاندی ئیرادەی کورد هیچ نیە جگە لە خەیاڵیکی پوچ."
'پەیامی گەلی کورد ڕوونە؛ ئازادی بۆ ئۆجالان، ئازادی کوردستانە'
لە بەردەوامیدا زەینەب موراد باسی لەوەکرد لە فێستیڤاڵی مێژووی فرانکفۆرتدا کوردان پەیامێکی بەهێزییان دا و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "دەبینین لە هەر چوار لای کوردستانەوە کوردان هاوار دەکەن؛ 'ئازادی بۆ ئۆجالان، ئازادیی کوردستانە' ئەم پەیامە لەلایەن دۆستانی کوردانیشەوەبوو، بۆیە هەموو هیواکان لەسەر ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە. چونکە دەزانن ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری پرسەکانی کوردە، وە چارەسەرییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش. پەیامی ئێمە وەک کەنەکە ئەوەیە هەموو گەلەکەمان و ڕێکخستنە سیاسیەکان بە ئەرکی نەتوەیی خۆیان هەستن و یەكێتی نەتەوەی بێنیینە ئاراوە و ئەم قۆناغە هەستیارە تێپەڕ بکەین. شەرمازارییە خاکی کوردستان داگیربکرێت و هەڵوێست نەبێت."
"ئەمەی ڕوودەدات مەترسیەکی زۆر گەورەیە لەسەر خاکی باشووری کوردستان"
لە کۆتایی قسەکانیدا موراد سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لەسەر کەسایەتی وڵاتپارێز، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، چالاکوان و ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندی ئازاد و بەم شێوەیە کۆتای بەقسەکانی هێنا: "بوێری دەوڵەتی تورک لە کوشتنی کوردان لەسەر خاکی باشووری کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ بێدەنگی و بێ هەڵوێستی هەمووان. ئەم زنجیرە تاوانکارییەی دەوڵەتی تورک بەردەوامە، لەم دوایانەدا هەردوو ژنە ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندی ئازادی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی تیرۆر کرد. ئەندامی کەنەکە شەهید دەنیز جەودەت لە هەولێر لە لایەن میتەوە تیرۆرکرا، کە تاکە خەونی ئەوەبوو یەکێتی نەتەوەیی سەرپێبێت. بەڕاستی کارەساتێکی گەورەیە ڕۆڵەکانی کورد لەسەر خاکی خۆیان تیرۆر بکرێن. هەرچەندە هەڵوێست هەیە بەڵام وەک پێویست نیە، پێویستە بە ڕۆحێکی گشتییەوە لە دژی ئەم هێرشانە بوەستینەوە ڕێگەنەدەین جارێکی دیکە ڕۆڵەیەکی کورد بکوژرێت. لەمەشدا بەرپرسیارێتی هەرە مەزن دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای هەموو پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەڵام بە شێوەیەکی فەرمی هیچ هەڵوێستێک نیە. ئەمەش جێگەی شەرمەزارییە و وادەکات بوێری زیاتر ببەخشتێت بەدەوڵەتی تورک کە ئامانجی لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردە بە سیستەمی فیدراڵی باشووری کوردستانیشەوە. ئەمەی ڕوودەدات مەترسیەکی زۆر گەورەیە لەسەر خاکی باشووری کوردستان."