کۆبوونەوەی دەم پارتی و مەهەپە دەستی پێکرد

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان دوای پێشوازیکردنیان لەگەڵ سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی چوونە کۆبوونەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکانییدا پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ مەهەپەدا کۆبوونەوەی دەست پێکرد.

شاندەکەی دەم پارتی بریتین لە؛ هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، سەرۆکفراکسیۆنی گرووپی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچگیت و سزای تەمەلی.

دوای پێشوازیکردنیان لە لایەن سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلییەوە، شاندی دەم پارتی لە شوێنی گرووپی مەهەپە لە پەڕلەمانی تورکیادا لەگەڵ مەهەپەدا چوونە کۆبوونەوەوە.