"ڕێپێوانی چارەسەری دیموکراتیک و ئازادی"کە لە چوارچێوەی کەمپینی "بۆ ئازادی ئۆجالان، بۆ کێشەی کورد چارەسەری سیاسی" دوێنێ بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی دامەزراوەی دیموکراتیک لە ئامەدوە تا ئەنقەرە بەڕێوەچوو، بەردەوام دەبێت. لە ڕۆژی دووەمیدا لە خەلفەتی و پیرسوس هەندێک چالاکی بەڕێوەچوو.
خەلفەتی
شاندێکی پەرلەمانتاری دێرسیم کە لە ناویاندا ئایتەن کۆردو هەبوو، بەشداری کۆبوونەوە گەلی خەلفەتی بوون. برای ڕێبەر ئاپۆ محەمەد ئۆجالان و هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی سانیە بایرامیش لە کۆبوونەوەی دەم پارتی ناوچەکە بەشداربوون.
ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی (دیک) ئەمین ئای ڕایگەیاند، دەوڵەت نەتەوە ئاییندەیەک بۆ گەلان بەجێناهێڵێت. ئای ئاماژەی بەوەشکرد کە گۆشەگیری تاوانە دژی مرۆڤایەتی و وتی: "ئەمە گوناهە، ماوەی 25 ساڵە گۆشەگیریی لەسەر عەبدولا ئۆجالانە. لە بەرانبەر ئەمەش بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوەدەچێت. تاوەکو گۆشەگیریی هەڵنەگیرێت، قسەیەک بۆ گوتن نییە. بۆ چارەسەری دیموکراتیک بەرەو ئەنقەرە ڕێپێوان دەکەین. تەنها یەک ڕێگە هەیە ئەویش بە ئیمڕاڵییدا تێپەڕ دەبێت. نزیکایەتی لە بەرانبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نزیکایەتییە لە بەرانبەر ئێمە".
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتییەکان (داد) زەینەڵ کەتە لە قسەکانییدا تیشکی خستەسەر گرنگی ئاشتی و گوتی: "لە خاکی سەید ڕەزای دێرسیمەوە سڵاو لە خاکی حەزرەتی ئیبراهیم دەکەم. کۆمار لەسەر گەلان و باوەڕی گەلان دروست کرا. بۆ ئاشتی کەوتینە ڕێ. لە کۆتایی ئەم ڕێگایەدا ئارامی بۆ هەمووان هەیە".
لە ڕێپێوانەکەران ئەندامی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) سەردار توم ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان دەکەن و گوتی: "هەتاوەکو ئازادی بەڕێز ئۆجالان لە ڕێپێوان بەردەوامین".
موراد ئایدن بە ناوی مەد-دەر بەشداری ڕێپێوانەکە بوو، ئاماژەی بەوەکرد کە کورد ١٠٠ ساڵە لە دژی سیاسەتی توانەوە بەرخۆدان دەکات و دووپاتی کردەوە کە ئامانج لەم ڕێپێوانە خواستی ئاشتییە.
پەرلەمانتاری دێرسیم ئایتەن کۆردو ئاماژەی بەوەکرد ئامانج لە ڕێپێوانەکە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە و گوتی: "هەتاوەکو ئەمە دروست نەبێت ئاشتی بەدی نایەت. ڕاستییەک هەیە و لە ئیمڕاڵیی لە ژێر گۆشەگیرییدایە. هەتاوەکو گۆشەگیری کۆتایی نەیەت کەس ئازاد نابێت. بۆ ئاشتی کۆمەڵگە دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵگرن".
لە دوای ڕاگەیاندراوەکە لە ناوەندی شاری ڕەحا، شاندێک چوونە پیرسوس و لەوێ کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو. شاندەکە کە پێکهاتبوو لە ئەندامی پەرلەمانی وان پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) گوڵدەرن ڤارلی، مەبیا-دەر، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) و هونەرمەندان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. لە کۆبوونەوەکەی بینای دەم پارتی لە پیرسوس گەلێک کەس ئامادەبوون.
هونەرمەند قادر چات لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و گوتی: "ئەوە شتەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ڕۆژئاوا ڕوودەدات دیارە. بەو پێیە وەک گەلی باکوور دەبێت بە هەڵوێست بین، لێرەوە دەنگمان بە هەر چوارپارچە بگەیەنین".
هاوسەرۆکی مەبیا-دەر محمەد ئەمین گوتی: "مێژوو هەر سەدەیەک خۆی دووبارە دەکاتەوە. ئەگەر سەیری بارودۆخی ئێستا بکەین، لە مێژووی نووسراو دەچێت، بەڵام جیاوازییەکی ڕوون بۆ کورد هەیە. ئەمڕۆ جەستەی ڕژێمی سوریا لەسەر زەوییە، هەمووان دەیانەوێت بەشێکی لێ وەربگرن. گەلی کورد بۆ ئەوەی ستاتۆی خۆی بەدەسی بهێنێت دەبێت تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوە ببات".
پاشان شاندەکە چوونە سەردانی خێزانەکان. لە ناوچەی بێرەجووکیش سەردانی خێزانەکان کرا و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە کرا.