کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و جەهەپە کۆتایی هات
کۆبوونەوەی نێوان هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان و سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل کۆتایی هات.
کۆبوونەوەی نێوان هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان و سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل کۆتایی هات.
هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لە ناوەندی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل کۆبوونەوە. هاوسەرۆکانیی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی لەنێو شاندەکەدا بوون.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەچوو، نزیکەی کاتژمێرێک و ٢٠ خولەکی خایاند. شاندی دەم پارتی پاشان چوونە سەردانی پارتی سەرلەنوێ ڕەفا (YRP).