خەڵاتە ڕۆژنامەنووسییەکانی موسا عەنتەر بە مەراسیمێک دابەشکران

لە مەراسیمێکدا خەڵاتی ڕۆژنامەنووسی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد و موسا عەنتەر دابەشکرا. هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان، گوتی: "ئاپێ موسا، باوەڕ بکە پێنووسەکەت بە دەستی هەڤاڵە شایستە و بەئەزموونەکانت بەردەوامە لە نووسین".

٣١ هەمین خەڵاتی ڕۆژنامەنووسی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد و موسا عەنتەر بە مەراسیمێک لە ناوەندی کەلتووری جەمیل جانداش لە ئیستەنبوڵ دابەشکرا.  

پانکارتی "چاپەمەنی ئازاد کپ ناکرێت" و وێنەی موسا عەنتەر و غوربەتلی ئەرسۆز هەڵواسرا. ڕۆژنامەنووسان و نوینەری پارتەکان و سەندیکاکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ ئامادەبوون. خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان نیشاندرا، درووشـمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی گوتی: "ئاپێ موسا، باوەڕ بکە پێنووسەکەت بە دەستی هەڤاڵە شایستە و بەئەزموونەکانت بەردەوامە لە نووسین".

سیاسەتمەدار گوڵتان کشاناک ڕایگەیاند لە نەریتی چاپەمەنی ئازادەوە فێربووم حەقیقەت چەندە گرنگە، گوتی: "کاتێک وەک گەشتیاری ئەم نەریتە کەوتینەڕێ، بەڵێنماندا "ڕاستی لە تاریکیدا نامێنێتەوە" من دەبینم ئەمڕۆ زۆر کەس ئەم کارە دەکەن. پیرۆزبایی لە هەموویان دەکەم".

خەڵات بەخشرا

پاشان خەڵاتەکانی ڕۆژنامەنووسی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد و موسا عەنتەر بەخشرا. لە بەشی هەواڵدا، پەیامنێری T24 جەنگیز ئانیل بۆلوکباش، پەیامنێری ژن نیوز دیلان بابات، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار سیلاڤا عەبدولرەحمان محەمەد ئەمین، خەڵاتیان وەرگرت.

لە بەشی وێنەدا، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا موجدات جان، پەیامنێر ڕەحیمە کارکەر خەڵاتیان وەرگرت.

بۆ یادی ڕۆژنامەنووسی بەرخۆدەر گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە سلێمانی شەهیدبوون، خەڵاتی فەخری بەخشرا. هەروەها پارێزەری مافەکانی ژنان و ڕۆژنامەنووسی کورد پەخشان عەزیزی کە ئێران بڕیاری سێدارەی بەسەردا سەپاندووە، بە شایستەی خەڵاتی فەخری بینرا.

پەیامی پەخشان عەزیزی خوێنرایەوە

پاشان پەیامی پەخشان عەزیزی لە زیندانی ئەوینەوە ناردبووی خوێنرایەوە، پەخشان عەزیزی سڵاوی شۆڕشگێڕانەی بۆ باکووری کوردستان نارد و ڕایگەیاند هەردەم باکووری کوردستان جێیەکی گرنگی هەبووە لە بەرخۆدانی کوردستاندا، گوتی: "من وەک کەسێکی شوێنکەوتەی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە دووەمین ساڵیادی شۆڕشەکەدا، ئەم خەڵاتە دەکەمە دیاری بۆ بنەماڵەی "ژن، ژیان، ئازادی".

مەراسیمەکە بە چڕینی گۆرانی کۆتایی هات.