ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای لە ئێران کرد: دەبێت زیندانیانی سیاسی بپارێزرێن

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی پاش هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەوین، داوای پاراستنی زیندانیانی لە ئێران کرد. دووپاتی کردەوە، بەگوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان هێرشی بەئەنقسەت بۆ سەر خەڵکی سڤیل، تاوانی جەنگە.

 

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International) لە ڕاگەیاندراوی ئەمڕۆیدا داوای لە بەرپرسانی ئێران کرد کە ئەو زیندانیانی بەشێوەیەکی مەزاجی خراونەتە زیندان، دەستبەجێ ئازاد بکرێن و زیندانیانی تریش لەو ناوچانە دووربخەنە کە مەترسی هێرشی ئێرانی لەسەرە.

ڕێکخراوەکە جەخت دەکاتەوە ئەم هێرشە بۆ سەر زیندانی ئەوین کە چەندین پارێزەری مافی مرۆڤی تێدایە، مایەی نیگەرانی جدییە.

ئەمڕۆ ڕاگەیاندرا کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر زیندانی ئەوین لە تاران کە چەندین زیندانی سیاسی تێدا ڕاگیراوە.