بە دیمەن

کلیچ: ئایا دەوڵەت چاوەڕوانی چیە کە هەنگاو نانێت؟

محەمەد ئەمین کلیچ هاوسەرۆکی مەبیا-دەرئاماژەی بە ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بۆ ئاشتی کرد و هەروەها بەهۆی هەنگاونەنانی دەوڵەتەوە پرسی 'ئایا دەوڵەت چاوەڕوانی چیە؟'.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی کەلتور، یەکێتی، پشتیووانی و هاوکاری کەسوکاری بێسەروشوێنکراون لە لانەکەی  شارستانیەت (مەبیا-دەر) محەمەد ئەمین کلیچ لەسەر بڕیارەکانی پەکەکە و ئەو هەنگاوەی کە دەبێت دەوڵەتی تورک بینێت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. 

کلیچ گوتی: "تاوەکو ئێستا کورد و تەڤگەری ئازادی کورد ئەو لایەنەن شەڕیان هەڵنەبژاردوە" و ئاماژەی بەوەدا دەبێت ئەوەش بزانرێت ئەمە بە ناچاری کرا بوو. 

'گەلی کورد بە شێوەیەکی جدی خاوەندارێتی لە پڕۆسەکە دەکات' 

کلیج ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد لەگەڵ نایاسایی و هێرشەکانیشدا پێداگری لە ئاشتی دەکات، بە شێوەیەکی جدی خاوەندارێتی لە پڕۆسەی ئاشتی دەکات و گوتی: "دەبێت بزانرێت شەڕ چارەسەری نییە، دیالۆگ چارەسەرییە. لەبەر ئەوەی تورکیا وەڵامی بانگەوازەکەی نەداوەتەوە دەکەوێتە ژێر بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە. هەندێک دەوروبەر هەیە نایانەوێت پڕۆسەی ئاشتی بەرەوپێشەوە بچێت. بۆ ئەوەی پڕۆسەکە تێکنەچێت دەبێت دەوڵەت هەنگاو بنێت. ئەگەر هەنگاوی بوێرانە نەنرێت، دەکرێت ئەم دەرفەتە مێژوییە لە دەست بدەین." 

'دەبێت دەوڵەت دەستبەجێ هەنگاوێکی ڕوون بنێت' 

کلیچ ئاماژەی بەوەشدا بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەبچێت، دەبێت دەوڵەت  دەستبەجێ هەنگاو بنێت و گوتی: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٣ گوتی لایەنگری ئاشتییم. ئەمڕۆ لە هەمان شوێنە و ئاشتی دەوێت. ئەگەر ئەوکات دەوڵەت وەڵامی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالانی بدایەتەوە، ئەمڕۆ ئەوندە مرۆڤمان لە دەستنەدەدا. 

بۆ ئەوەی پڕۆسەکە تێکەنچێت، دەبێت لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە دەستبەجێ هەنگاو بنرێت. گەلی کورد وەڵامی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالانی دایەوە و بە شێوەیەکی جدی خاوەندارێتی لە پڕۆسەکە کرد، هەنگاوێکی بوێرانەی نا. سەرەڕای ئەوەی پەکەکە لە ژێر هێرشدایە، بڕیارێکی بوێرانەی دا. ئایا دەوڵەت چاوەڕوانی چیە؟.