کۆمەڵکووژی سەر عەلەوییەکان لە چەندین شار شەرمەزار کرا
کۆمەڵکووژیی سەر عەلەوییەکان کە ماوەی هەفتەیەکە بە چڕی لە سووریا ئەنجام دەدرێت، لە چەندین شار شەرمەزار کرا و بە 'قڕکاری' ناهێندرا.
کۆمەڵکووژیی سەر عەلەوییەکان کە ماوەی هەفتەیەکە بە چڕی لە سووریا ئەنجام دەدرێت، لە چەندین شار شەرمەزار کرا و بە 'قڕکاری' ناهێندرا.
لە ڕاگەیاندراوەکاندا کە لە شارەکاندا خوێندرانەوە، هێرشی سەر عەلەوییەکان وەک 'قڕکردن' ناسێنرا و بانگەواز ناڕەزایەتی دەربڕین کرا.
رحا
ڕێکخراوەکانی پیرسوسی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە بەردەم بینای پارتەکەدا ڕاگەیاندراوێکی دا و کۆمەلکووژیی عەلەوییەکانی شەرمەزار کرد. لە کاتی ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی بە نوسینی 'قڕکردن و کۆمەڵکووژی ڕاوەستێنن، لەگەڵ عەلەوییەکانین' هەڵگیرا و هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە بەکر کاراکەچیلی قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا مافی هەموو گەلانە لە سووریا بە شێوەیەکی ئازاد بژین و کۆمەڵکووژییەکانی شەرمەزار کرد.
پەرلەمانتاری دەم پارتی رحا فەرید شەنیاشار گوتی: "کۆمەڵکووژیی عەلەوییەکان لە سووریا شەرمەزار دەکەین. وەک خەڵکی پیرسوس لەگەڵ خەڵکی عەلەوی داین."
چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ئایلا ئاکات گوتی: "دوێنێ ئەل نوسرە، داعش بوو، ئەمڕۆش هەتەشەیە"
وتیشی: "کوردان ئیرادەی ژیانی هاوبەشیان دامەزراند. لە ڕۆژئاوا ئیرادەی ژیانی هاوبەش هەیە. نەتەوە یەکگرتووەکان (NY) بڕیاری کۆبوونەوەی دا. پێش ئەوەی کۆمەڵکووژییەکان گەورەتر بێت پێویستە هەمووکەسێک ڕاپەڕێت."
هاتیا
لە ناوچەی سکەندەرونی هاتیا هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسیی لە پارکی ساگلکل یاشام کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجام دا. هاوسەرۆکی لقی سکەندەرونی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ جۆشکون سەلچوک ئاماژەی بەوەدا کارەکانی هەتەشە لە دڕندەی داعش کەمتر نییە و جەختی کردەوە 'هێرشەکان بۆ قڕکردن' ئەنجام دەدرێت.
سەلچوک ئاماژەی بەوەشدا تاکە چارەسەری ڕاوەستانی کۆمەڵکووژییەکان لە سووریا دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیک، ئازاد و یەکسانە.