کەمپینی ڤیدیۆیی لە دژی هێرشە کیمیاییەکان بەردەوامە
لە سوید لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک کەمپینی "تۆش دیمەنێک تۆمار بکە و دەنگی خۆت بگەیەنە" بەردەوامە.
لە سوید لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک کەمپینی "تۆش دیمەنێک تۆمار بکە و دەنگی خۆت بگەیەنە" بەردەوامە.
بە هاشتاگی #OPCWinvestigate کاردانەوەکان بەرامبەر بە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن. پەرلەمانتاران و ئەندامانی پارتی چەپی سوید بەردەوامن لە کەمپینی " تۆش دیمەنێک تۆمار بکە و دەنگی خۆت بگەیەنە".
ئەندامی ئەنجومەنی شآرەوانی ئۆرەبرۆ مارتا وویکلۆند رایگەیاند: "راپۆرت لەبارەی ئەوە بڵاودەکرێنەوە کە لە دژی کوردان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێن. بەرای من گرنگە کەلەگەڵ کورداندا بین و پابەندبوونمان بەوان نیشان بدەین. تۆش دیمەنێک تۆمار بکە و لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویبکەرەوە".
سەرۆکی ئۆرەبرۆ ئانا لیلیاش بەم جۆرە قسەی کرد: "دەبێت راپۆرتەکانی پەیوەست بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە هەند وەربگیرێن. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی شەڕێکی تاوانکارانەیە. ماف و یاسا نێونەتەوەییەکانیش پێشێل دەکرێن، دەبێت دەستبەجێ رابگیرێن".
ئەندامی پەرلەمانی ئۆرەبرۆ نادیا عەواد رایگەیاند: "ئێمە وەک پارتی چەپ لە گەڵ دۆستانی کورد و یاساسا نێونەتەوەییەکانداین. دەبێت هەموو جیهان بەرامبەر بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دەنگ هەڵبڕن. چون تا دەنگ هەڵنەبڕدرێت بەردەوام دەبێت لە کردەوە تاوانکارییەکانی".
هـ . ب