كەمئاوی لەئێران تەشەنە دەستێنێت
بەنداوی ئێكباتان یەكێك لە گرنگترین سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە "ئاوی شیرین" بۆ شاری هەمەدان و لە ئێستادا رووبەرووی دۆخێكی كارەساتبار بووەتەوە.

لەكاتێكدا زیاتر لە دوازدە رۆژە شاری كورد ئاوی نییە، ئەمڕۆكەوە ئاو لەشاری هەمەدانیش كرایە نۆرە و ریزبەندی بۆ كرا.
لەچەند رۆژی رابردوو ئاوی خواردنەوەی ماڵان، جاربەجار دەبڕا، بەڵام بەرپرسان ڕایانگەیاندووە، لەرۆژی شەممەوە ئاو بڕین بە نۆرە دەبێت.
بەگوێرەی ئەو بەرنامەیە، شاری هەمەدان دەكرێتە دووبەشەوە و بەگوێرەی ریزبەندیەكە، ئاو بەنۆرە دەبێت و بۆ هەر گەڕەكێک لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تا سێ دوانیوەڕۆ، یان لە كاتژمێر سێ دوانیوەڕۆ بۆ نۆی شەو ئاو بەردەدرێتەوە.
محەمەد عەلی محەمەدی، قائیمقامی هەمەدان بەئاژانسی هەواڵی ئیسنای راگەیاندوە؛ لەشەوی شەممەوە ئاوی خواردنەوە بەسەرماڵاندا دابەش دەكرێت.
محەمەدی راشیگەیاندوە؛ لە ماوەی چەندین هەزار دەبەی ئاوخواردنەوە، کە ١٥ لیتر ئاو دەگرن و بەلۆعەیان پێوەیە بەشاری هەمەدان دابەش دەكرێت.
هەر بەگوێرەی محەمەدی لەرۆژی شەممەوە بڕیارە "١٥ تانكەر لە ئاستی شاری هەمەدان" ئاو دابەش بكەن.
ژ.ت