کۆنفرانسی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دەستی پێ کرد
ئینتەرناسیۆنالیستەکان دژی هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە شاری هایدلبێرگی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی پشتیوانیدا کۆبوونەوە.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان دژی هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە شاری هایدلبێرگی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی پشتیوانیدا کۆبوونەوە.
دەربارەی هێرشەکانی داگیرکاری و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، سەدان شۆڕشگێڕی ئەنتەرناسیۆنالیست لە شاری هایدلبێرگی ئەڵمانیا کۆبوونەوە. بە درووشمی "لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دیدگا و ئاسۆی دیموکراتیک" لە ٢٥ و ٢٦ ی کانوونی دووەم کۆنفرانسێکی ٢ ڕۆژە بەڕێودەچێت.
شۆڕشگێڕانی ئەنتەرناسیۆنالیست بۆ وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و قبووڵکردنی ستاتۆی کوردان، پەیامیان دا.
لە ڕاگەیاندراوی کۆنفرانسەکەدا دووپاتکرایەوە، ئەزموونێک لەسەر بناغەی ئازادیی ژنان و ژیانێکی فرە ئیتنیکی و فرە ئایینی، زیاتر لە ١٢ ساڵە پێش دەکەوێت، گوترا: "فێمینیزم و پشتیوانی و دادپەروەری لەوێدا بەشێوەیەکی بێ وێنە پێشدەکەوێت. ئێمە پێش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ئەم کۆنفرانسەمان ئامادە کرد. هەروەها هەستیارین دەربارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا. بەڵام پێمان وایە کاتی ئەوە هاتووە لێرەدا باسی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بکەین. بۆیە لەم کۆنفرانسەدا زیاتر بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئێستا دەکرێت و تاوتوێ دەکرێن. ئەم کۆنفرانسە تیشک دەخاتە سەر دیدگای ئایندەیەکی دیموکراتیک و ئاسۆکانی ئاشتی و دادپەروەری".
بەرنامەی کۆنفرانسەکە
بەرنامەی کۆنفرانسەکە وەها ئاشکرا کرا:
"شەمە
٠٩.٣٠: دەسپێک و بەخێرهاتن.
١٠:٠٠: ڕاپۆرتی ڕەوشی سیاسی.
١١.٠٠: چاوخشاندنێک بە ئازادی ژنان.
١٣:٠٠: پشووی نانی نیوەڕۆ.
١٤.٣٠: دیدگاکان بۆ دیموکراسی.
١٥.٣٠: چالاکییەکانی وۆرک شۆپ.
١٧.٠٠: پشوو.
١٧.٣٠: ڕوانگەی ئاشتی.
١٩.٣٠ : پشوو.
یەکشەممە
١٠:٠٠: دیدگای ئەمنی
١١:٠٠: ئاسایشی ڕۆژئاوا
١٢:٣٠: ئەنجام".