کەسوکاری بێسەروشوێنکراون بۆ ویدات ئایدن کۆبوونەوە

ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکان لە چالاکی "با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگایی بکرێن."بەردەوامن. کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لەم هەفتەیەدا بۆ ویدات ئایدن کۆبوونەوە.

لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ی ئامەد و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە هەفتەی ٨٥٦ی چالاکییەکەیاندا لەبەردەم مۆنۆمێنتی مافی ژیان لە پارکی کۆشیئغلۆ کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەوکەسانەی لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێنکران و تیرۆر کران، هەڵگیرا. لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا، لە بکوژی سەرۆکی پارتی ڕەنجی گەل (HEP)ی ئامەد ویدات ئایدنیان پرسی کە لە ٥ی تەمموزی ١٩٩١دا تیرۆرکرا. جگە لە بنەماڵەی ئایدن، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەشداری چالاکییەکە بوون.

سکرتێری لقی ئیهەدەی ئامەد عومەر سامان چیرۆکی ویدات ئایدنی خوێندەوە.

جولەمێرگ

لقی ئیهەدەی جولەمێرگ و کەسوکاری بێسەروشوێبنکراون لە هەفتەی ١٨٢ی چالاکییەکەیاندا، لە شەقامی هونەری لە گەڤەر کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نووسینی "بکوژ دیارن، بێسەروشوێنکراون لە کوێن" و "با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە، بکوژان دادگای بکرێن" هەڵگیرا. لە چالاکییەکەدا ویدات ئایدن بە بیرهێنرایەوە و بۆ حاج سالا کە لە ساڵی ١٩٨٧ تیرۆر کرا، داوای دادپەروەری کرا.

لقی ئیهەدەی جولەمێرگ کۆروش ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

ئێلح

لقی ئیهەدەی ئێلح و کەسوکاری بێسەرشوێنکراوان، لە هەفتەی ٦٩٢ی چالاکییەکەیاندا لەبەردەم مۆنۆمێنێتی مافەکانی مرۆڤ لە شەقامی گوڵستان کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەوکەسانەی لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێنکراوان و تیرۆرکران، هەڵگیرا. لە هاوسەرۆکایەتی لقی ئیهەدە مەلەک چیرۆکی ویدات ئایدنی خوێندەوە.