كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆكی ئۆجالان له‌ هه‌یلبۆرنه‌

كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆكی عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ هه‌یلبۆرن ژماره‌یه‌كی زۆر بروشور و كتێبی بڵاوكرده‌وه‌.

كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆك له‌ شاری هه‌یلبۆرنی ئه‌ڵمانیا ناساندنی هزر و هه‌لومه‌رجی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی ئه‌نجامدا.

پاسێك كه‌ له‌ كیلیانپلاتز كه‌ شوێنی هه‌ره‌ قه‌ره‌باڵغی شاره‌كه‌یه‌ وه‌ستاوه‌، سه‌رباری بارانی زۆریش سه‌رنجه‌كانی بۆ سه‌ر خۆی راكێشا. له‌ كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆكدا به‌ سه‌دان بروشور له‌سه‌ر ژیان و هزری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بڵاوكرانه‌وه‌. ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبیش به‌و كه‌سانه‌ درا كه‌ ئاره‌زومه‌ندبوون.

بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی قه‌ده‌غه‌كراودا بهێنرێته‌ ده‌ره‌وه‌ش له‌ كتێبخانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر واژۆ كۆكرانه‌وه‌.

هـ . ب