کوردان و نەرویجییەکان دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد
لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، کوردان و نەرویجییەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکەریان ئیدانە کرد.
لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، کوردان و نەرویجییەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکەریان ئیدانە کرد.
لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەورویج، کوردان و دۆستە نەرویجییەکانیان و شۆڕشگێڕان لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا بە زمانەکانی کوردی و نەرویجی و ئینگلیزی راگەیاندراو خوێندرانەوە و ئاماژە بە گرنگیی تێکۆشانی هاوبەشی گەلان لە دژی فاشیزم کرا.
لیدا ویرتس وتەبێژی دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان لە چالاکییەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە رۆڵی کاپیتالیزم لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کرد.
وێرتس وتی، "لە کاتێکدا، کە تێکۆشانی گەلی کورد لە دژی فاشیزم و چەتەکان بەردەوامیی هەیە، دەوڵەتی تورکی ئەندامانی ناتۆ بۆمب بەسەر کورداندا دەبارێنێت، خاکی کوردستان و عێراق بۆردومان دەکات".
ژ.ت