بە دیمەن

لە بۆن ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانی کۆڵن بەردەوامە

لە بۆن بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی کۆڵن کە لەپێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، سەردانی خواردنگە و قاوەخانە و کارگە و ماڵی هاوڵاتیان کرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆتایی هەفتە لە کۆڵن ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت، ئامادەکارییەکان بۆ چالاکییەکە بەردەوامە.  

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە)، ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شاری بۆنی ئەڵمانیا و بە بەشداری سەرۆکی گشتی تەڤگەری زانایانی ئیسلامی و کوردستانی هاوچەرخ و مۆدێرن، حافز ئەحمەد تورهالی، سەردانی پیشەوەر و بنەماڵەکان کرا.

لە سەردانەکاندا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی کۆڵن.

لە ناوچە کوردنشینەکان، سەردانی قاوەخانە و خواردنگە و کارگەکان کرا و بانگەوازی بەشداربوون کرا. هەروەها سەردانی ماڵەکان کرا.

ژنان خەباتی تایبەت ئەنجام دەدەن

هاوکات ژنان لە بۆن خەباتێکی تایبەت ئەنجام دەدەن، سەردانی ماڵی کوردستانیان دەکەن و بانگەوازی بەشداربوون دەکەن و داوای پتەوکردنی یەکێتی کۆمەڵایەتی دەکەن.

ژنان بە تایبەت سەردانی بنەماڵە کوردەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باشوور دەکەن، لە سەردانەکان باس لە گرنگی ڕێپێوانەکە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و مافەکانی گەلی کورد دەکەن.