لە بەردەم شارەوانی سێرت چالاکی شەرمەزارکردن بەردەوامە

دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی سێرت شەرمەزارکرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی بێریتان گونەش گوتی: "بانگەواز لە گەلی سێرتی شکۆمەند دەکەین خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆیان بکەن و لەبەردەم شارەوانی کۆببنەوە".

کودەتای قەیوم

شارەوانی سێرت دەستی بەسەراگیرا و لە شوێنی هاوسەرۆکی شارەوانی سۆفیا ئالاگاش و محەمەد قایسی، پارێزگاری سێرت کەمال کزلکایا وەک قەیوم دانرا. دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی شەرمەزار دەکرێت.

جەماوەری گەل پانکارت بە نوسینی "لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەمان بە بەرخۆدان سەردەکەوین" لە دیواری شارەوانی سێرت هەڵواسرا و دروشمی بەرخۆدان بەرزکرایەوە.

پەرلەمانتارانی دەم پارتی نەورۆز یوساڵ، عەدالەت کایا، سەباحەت ئەردۆگان سارتاش، چالاکوانانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی و تەڤگەری ژنانی ئازادی (تەژەئا) بەشداری چالاکییەکە بوون.

پەرلەمانتار بێریتان گونەش ئاماژەی بەوەکرد کە هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانیان ڕووبەرووی یاسایی دووژمنایەتیکردن بوونەتەوە، لە شوێنی ئەوان قەیوم دانراوە و گوتی: "سیستەمی دادگا وەک یارییەکە لە دەستی ئەواندایە. لە هەر شوێنک بیانەوێت قەیوم دەسەپێنن. گەلی کورد دەستەبەسەرداگرتنی ئیرادەی هەرگیز قبوڵ نەکردوە و قبوڵیشی ناکات. لە دژی زوڵم و فشار بەرخۆدان دەکەین. بانگەواز لە گەلی سێرتی بە شکۆ دەکەین خاوەندارێتی لە ئیرادەیان بکەن و لەبەردەم شارەوانی دەنگییان هەڵبڕن".

بەرخۆدان لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانی بەردەوامە.