لە بەرلین دژی گۆشەگیری خێمە دانرا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی دانانی خێمە بەڕێوەچوو.

مەجلیسی ژنانی دەست دان و مەجلیسی کوردستانیانی ئازاد (ناڤ بەرلین) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرلین نامیلکەیان دابەشکرد.

لە چالاکییەکەدا تیشکخرایە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. سەدان پۆتس کارت و نامیلکە دابەشکران، چالاکییەکە ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بڕیارە سبەی و دوو سبەی لە دوو شوێنی جیاوازی بەرلین لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بەردەوام بێت.