پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) دەربارەی ئەو بەرنامەی کە پێشبینی دەکرێت لە باشووری کوردستاندا لە چوارچێوەی پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا ئەنجام بدرێت ئەم زانیارییانەی بڵاو کردەوە: "وەک دەزانن لە ڕۆژانی گرنگ و مێژووییدا دەژین کە "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بە مانای قۆناغێکی نوێ دێت. لەم چوارچێوەیەدا چاوەڕوان دەکرێت گروپێک لە ئەندامانی پەکەکە بە پێی بڕیارەکانی کۆنگرە لە چالاکییەکەدا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان هەنگاو بنێن.
پارتەکەمان کە لە سەرەتای پڕۆسەکەوە هەوڵدەدات ڕۆڵێکی بونیاتنەر بگێڕێت، ژمارەیەکی کەم لە ستوون نووسان (بە ١٥-٢٠ کەس دیاری کراوە) بانگهێشتی ئەم چالاکییە کراون. نووسەرانی بانگهێشتکراویش لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان کە لە لایەن پارتەکەمانەوە ڕێکخراوە، دەڕۆنە هەرێمی کوردستان."
لە کۆتاییدا دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەیانەوێت ڕووماڵی چالاکییەکە بکەن، دەبێت ناو، زانیاری دامەزراوە، وێنەی کارتی ڕاگەیاندن، ژمارەی تەلەفۆن و ئیمەیڵیان بۆ دەم پارتی بنێرن و دەشڵێت ئەو زانیاریانە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت هاوبەش دەکرێن. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاندوە کە وادەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکە و وردەکارییەکانی ڕێکخستنی دواتر ڕادەگەیەنرێت.