لە گریڤنبروچی ئەڵمانیا یادی شەهید بەرفین بۆتان و هاوڕێکانی کرایەوە

بەرفین بۆتان و هەڤاڵانی کە مانگی حوزەیران شەهید بوون لە گریڤنبروچ یادیان کرایەوە.

کوردستانیان لە شاری گریڤنبروچی ئەڵمانیا کۆبونەوە و یادی بەرفین بۆتان (رەیحان خەلەف) و هاوڕیکانیان کردەوە کە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ شەهید بوون.

رێورەسمەکە بە رێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. خانەوادەی بەرفین بۆتان بەشداری لە رێورەسمەکەدا کرد. خاڵی شەهید بەرفین لەسەر ناوی خانەوادە و نەسرین رۆژئاوا لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کورد قسەی کرد.

خاڵی شەهید بەفرین رایگەیان ئەمە تێکۆشانە و کچەکەیان شەهیدی تێکۆشانە.

نەسرین رۆژئاوا ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەریمەکانی پاراستنی میدیا و بەرخۆدانی گەریلا کرد.  نەسرین رۆژئاوا باسی ئەوەی کرد کە گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان بەهۆی گۆشەگیری، شەڕ و داگیرکەریەوە لەسەر پێیە.

یادکردنەوەکە بە وتنەوەی دروشمی ' شەهید نامرن، بژی سەرۆک ئاپۆ و ژن ژیان ئازادی کۆتایی هات.

ف.ق