لە هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانی زمان ٢ کەسی تر دەستبەسەرکران

لە ئامەد لە هێرشی سەر دامەزراوەکانی زمان مامۆستا لە ئەنکا محەمەد سەلیم تەمەل و ئەندامی لیژنەی گۆڤاری ژنۆلۆژی ڕۆژدا یەڵدز دەستبەسەرکران.

پۆلیسی تورک لە ٢٤ ی ئەیلول لە ئامەد هەڵیانکوتایەسەر کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی زمان و کەلتوورەکانی میزۆپۆتامیا (مەد_دەر) و کتێبخانەی پایز و ناوەندی پەروەردەیی هونەر و زمانی ئەنکا و چەند ماڵێک. لەم ئۆپەراسیۆنەدا چەندین کەس گیران. خاوەنی کتێبخانەی پایز، جیهاد گونەی کە دەستگیرکرا، پاش ئیفادەدان لە داواکاری گشتی، ئازادکرا.

دەمەو ئێوارە مامۆستا لە ئەنکا، محەمەد سەلیم تەمەل و ئەندامی لیژنەی گۆڤاری ژنۆلۆژی ڕۆژدا یەڵدز، بەهەمانشێوە دەستبەسەرکران.