لە کەرکوک، مەراسیمی ناساندنی کتێبی "دۆخی بێدەنگی" بەڕێوەچوو
لە مەراسیمێکدا بەمەبەستی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی "دۆخی بێدەنگی" لە نووسینی عادل عوسمان کۆڕێک ڕێکخرا.
لە مەراسیمێکدا بەمەبەستی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی "دۆخی بێدەنگی" لە نووسینی عادل عوسمان کۆڕێک ڕێکخرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە هۆڵی ساڵۆنی شەقامی جمهوری، لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، کۆڕێک بۆ ناساندن و قسەکردن لەسەر کتێبی "دۆخی بێدەنگی" لە نووسینی عادل عوسمان نووسەر و لێکۆڵەر بەڕێوەچوو،
جێگای باسە، کتێبی " دۆخی بێدەنگی " لە نووسینی نووسەر "عادل عوسمان" کە کتێبێکی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و مێژوویی تایبەتمەندە و تیشک دەخاتە سەر زنجیرەیەک لە کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و کاریگەرییەکانی لە سەر تاک لە کۆمەڵگادا.
لە کۆڕەکەدا نووسەر عادل عوسمان بە تیشکخستنەسەر ناوەڕۆکی کتێبە، ئاماژەی بەوەدا، لە مێژوودا هەمووکاتێک داگیرکەران لە ڕێگەی ڕەخساندی زەمینییەکەی دەروونییەوە، وایان لە کەسێتی کورد کردووە بکرێت بە کوردێکی تێکشێندرا. بۆ ئەمەش هەمووکاتێک لە ڕێگەی گرتنبەری 'شەڕی تایبەتەوە' هەوڵی دەسڕاگەیشتن بەم ئامانجەی بووە.
هەروەها نووسەر لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد کە دەسەڵاتی داگیرکەر هەموو توانایەکی خۆی خستە گەڕ تاوەکو ئایدیۆلۆژی خۆی بخزێنێتە ناو هەناو و مێشکی کوردەوە. لێرەدا نۆکەرایەتی بووبە پەیڕەو چوونە بەرەی دوژمنانەوە و شوێن کەوتنی داگیرکەران و جاشایەتی بوو بە هێڵێکی فیکری لەسەربنەمای دژایەتی کردنی خۆ، واتا یاخی بوون لە کوردبوون و دژایەتی کردنی بەهاکان وهەڵگەڕانەوە لی، هەندێ جار زۆر لە دوژمن ڕق ئەستوورتر چوون، چونکە دوژمن خۆی ئاگادارە و شارەزایە لەوەی ڕاستی بشێوێنێ، بەڵام کوردەکە لەبەرئەوەی بێ ئاگایە لەوەی دوژمن بەمەبەست دێ کارلەسەری دەکات.
پاش تەواوبوونی قسەکانی نووسەر، ئامادەبووان پرسیار و سەرنجەکانیان ئاڕاستەی نووسەر کرد، پاشان لەلایەن ساڵۆنی شەقامی جمهوری قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە عادل عوسمان نووسەر و لێکۆڵەر.
لە ئەنجامدا کۆمەڵگا تووشی دۆخی بێدەنگی بوو
سەبارەت بە کۆڕەکە و ناوەڕۆکی کتێبەکەی، عادل عوسمان نووسەر و لێکۆڵەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) قسەیکرد و گوتی: "لەم کتێبەدا باسی سیاسەتی کوردایەتی کلاسیک دەکەم لەبەر ئەوەی گەلی کورد لەناو تێکۆشانێکی چەند ساڵەییدا بە هیچ ئامانجێک نەگەیشت و نەیتوانیوە وەڵامی داخوازییەکانی کۆمەڵگە بداتەوە، سیستەمێکی دەسەڵاتداری داگیرکراو بەڕێوەدەبرێت لەسەری، کە تواناکان و هێزەکانی کۆمەڵگەی کەرتوپەرت و وێران کردووە و تووشی نامۆیی کردووە، لە ئەنجامی ئەمەدا کۆمەڵگە ئەو شور و شەوقەی کە تیایدا هەبوو بۆ گۆڕانکاری، بەڵام کە کۆمەڵگا بینی بەدی نایات تووشی دۆخی بێدەنگی بوو و هاتووەتە قۆناغێکەوە کە چۆن لە زانستی زیندەوەرزانی پیدەلێن "سپێرم بوون" یانی قاوغێکی بە دەوری خۆیدا دروست کردووە بۆ خۆپارێزی و نەکەوتنە داوی سیستەمە دەسەڵاتدارەکان کە خراپکاری ئەکەن بە سەریدا، بۆیە لێرەوە جارێکی کە کۆمەڵگا خەڵک تاوانبارییەکە کە گوایە بێدەنگە وە ناتوانێ وەڵامی داخوازییەکانی بداتەوە".
لە کۆمەڵگای باشوری کوردستان پێویستمان پییەتی
لە درێژەی قسەکانی ئەو نووسەرە ووتیشی: "بێدەنگییەکانیش هۆکارەکەی ئەوەیە کە کۆمەڵگەی ئێمە بە پارادامێکی تێکوشانی دیموکراتی ڕێبەری و پێشەنگییەکی دیموکراتیک تەیار نییە لەبەرئەوە تووشی ئەو بێدەنگیە بووە، بەڵام لێگەڕە بۆئەوەی کە بتوانێ چۆن چارەسەری کێشەکانی بکات، ئەم پەرتووکەی منیش وەک دەیان و سەدان پەرتووکی دیکە ئەبێتە بەشێک لەکردنەوەی کلیلی ئەو دەروازەیەی کە لە کۆمەڵگەی باشوری کوردستان پێویستمان پێیەتی بۆئەوەی لە چوارچێوەی سیاسەتی کلاسیکی کوردایەتی کۆندا کە هەمیشە دەسەڵاتخوازی خێڵەکی بنەماڵەگەری پەیوەست بە داگیرکەرانی کوردستانە، وەک چارەسەرێک پێش بخەین".
ئەڵتەرناتیفێکی بەناوی نەتەوەی دیموکراتی پێشکەش کردووە
لە کۆتایی قسەکانیدا، عادل عوسمان نووسەر و لێکۆڵەر، گووتی: "ئەم کتێبە لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەیە ئەڵتەرناتیڤێکی پێشکەش کردووە بە ناوی نەتەوەی دیموکراتی و سیاسەتی دیموکراتی کە بناغەکەی تاکی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە کە بتوانێ کۆمەڵگەکەی خۆی بە فرە ڕەنگی و جیاوازییەکانی بە هەبوونەکانی بناسێ و وەڵامێکی پێکەوەژیان و ئازادانە بداتەوە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی."