لە لاڤریۆ بە پێشەنگایەتیی گەنجان ڕێپێوان و یادکردنەوە بەرێوەچوو

کوردستانیان لە دوای مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدان، ڕێپێوانێکیان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیریی ئیمراڵی ڕێکخست.

کوردستانیان لە شاری لاڤریۆی یۆنان کۆبوونەوە و یادی ئەو گەریلایانەیان کردەوە، کە مانگی ڕابردوو شەهید بوون.

دوای یادکردنەوەکە، ڕێپێوانێک بە پێشەنگایەتیی گەنجان لە شەقامەکانی لاڤریۆ بەڕێوەچوو.

لە رێپێوانەکەدا پۆستەرێک کە لەسەری نوسرابوو "کوردستان بپارێزە" و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە بەرزکرابوونەوە.

ژ.ت