لە لاڤریۆ هێرشە کیمیایەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانەکران

لە لاڤریۆ بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئیدانە کران.

بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد لە شاری لاڤریۆی یۆنان، لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجام دا.

لە درێژەی چالاکییەکاندا نامەیەک بۆ ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبیلو / OPCW) و وەزارەتی دەرەوەی یۆنان نێردرا.

وڵات مێردین بە ناوی ناوەندی ڕۆشنبیری کورد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەمێژە چەکی کیمیایی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا بەکاردەهێنێت.

مێردین ڕاشیگەیاند، ئۆ پی سی دەبلیو و نەتەوە یەکگرتووەکان بێدەنگن لەو تاوانە جەنگیانە و ئەوەشی ڕاگەیاند، لەو بارەیەوە نامەیەکیان بۆ ئۆ پی سی دەبلیو و وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ناردووە.

مێردین وتیشی: "ئێمە تا کۆتایی ڕووە پیسەکەی دەوڵەتی تورک ڕیسوا و ئاشکرا دەکەین، دەزانین بە دڵنیاییەوە گەریلاکان لەو بەرخۆدانەدا سەردەکەون. دەوڵەتانی نێونەتەوەیی چەند بێدەنگیش بن گەلی کورد هەمیشە دەنگی خۆی بەرز دەکاتەوە. ئێمە دەبینە دەنگ و هەناسەی گەریلاکان".

ژ.ت