لە لیڤەرپوول ١٥ ی ئاب بە ئاهەنگێکی جەماوەریی پیرۆزکرا
بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا ئاهەنگێکی جەماوەریی ئەنجامدرا.
بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا ئاهەنگێکی جەماوەریی ئەنجامدرا.
بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی کوردی نۆرس وێستی لیڤەرپوول لە پارکی سۆفتن پارک ئاهەنگێکی جەماوەریی سازکرا، کوردانی چوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشداربوون.
لە ئاهەنگەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و فەرماندە عەگید و پێشەنگانی پەکەکە هەڵگیرا، چەند نمایشێک بۆ مناڵان پیشاندرا.
درووشمی "ژن ژیان ئازادیی" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و “شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.