لە مالمۆ و گۆتیبۆرگ هێرشی کیمیایی شەرمەزارکرا
لە شارەکانی مالمۆ و گۆتیبۆرگی سوید، هێرشی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، شەرمەزارکرا.
لە شارەکانی مالمۆ و گۆتیبۆرگی سوید، هێرشی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، شەرمەزارکرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی، کە لە باشوری کوردستان لەدژی گەریلا ئەنجامی دەدات، چالاکی ئەنجام دەدەن.
مالمۆ
لە شاری مالمۆی سوید هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیامیی دەوڵەتی تورک و بێدەنگی بەرانبەری شەرمەزارکرا.
چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی نەجەدەکە مالمۆ لە گۆڕەپانی تریانگیلتۆرگیت دەستیپێکرد. لە چالاکیەکەدا بیدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ و دەوڵەتانی هاوکاری تورک، شەرمەزار کران. هەروەها پانکارتی ١٧ شەهیدەکەی گەریکا بەرزکرایەوە. دوای خولەکێک رێزگرتن لسەر ناوی ئاڵت ئەت ئالا ڤە ڤانسترەپراتیت، راگەیەندراوێک خوێندرایەوە. لە راگەیەندراوەکەدا فاشیزمی ئەردۆغان شەرمەزارکرا و پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا کرا و باسی ئەوەکرا کە پێویستە هەموو شوێنێک بۆ گۆڕەپانی بەرخۆدان بگۆڕدرێت."
هەروەها لەسەر ناوی نەجەدەکە مالمۆ راگەیەندراوێک خوێندرایەوە، بانگەوازی لە گەل و دەزگاکانی سویدکرا کە لەدژی تاوانی جەنگی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە و پێویستە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات.
گۆتیبۆرگ
لە شاری گۆتیبۆرگی سوید لەدژی هێرشی کیمایی چالاکیەک ئەنجامدرا.
چالاکی گۆتیبۆرگ لە گۆڕەپانی برونسکپارکین ئەنجامدرا و زۆر کەس بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. دەزگا نێودەوڵەتیەکان کە لەبەرانبەر تاوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێدەنگن، شەرمەزارکرا.
ف.ق