لە مارسیلیا چادری سەرەخۆشی بۆ هاکان ئارسلان دانرا

لە مارسیلیا چادری سەرەخۆشی بۆ هاکان ئارسلان دانرا، کە ئێسکەکانی لە تورەکەیەکدا درایەوە بە بنەماڵەکەی.

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چادری سەرەخۆشی بۆ هاکان ئارسلان دانرا، کە ئێسکەکانی لە تورەکەیەکدا درایەوە بە بنەماڵەکەی. دوای سەرەخۆشی، بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان، مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ڕێزان ئامەد (ئومێد تارهان) و هاکان ئارسلان (وڵات چیا) بەڕێوەچوو.

لەلایەن بنەماڵەى شەهید هاکان ئارسلان پێشوازی لەو کەسانە دەکرا سەردانی چادرەکەیان دەکرد و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەکە دەکرد. سەدان کەس ڕوویان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد کرد، کە چادری سەرەخۆشی تێدا دانرابوو و گۆشەی شەهید ڕێزان ئامەد و هاکان ئارسلان ئامادەکرا. لە ئێوارەدا بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی ژنانی ئارین میرکان مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش ڕێزگرتن و بێدەنگی بەڕێچووە و پاشان ئەوانەى وتەیان پێشکەش کرد لە لە وتەکانیاندا وتیان: "ئێمە لەسەر ڕێبازی شەهیدان بەرەو پێش دەچین و بەم شێوەیە تێکۆشان بۆ شۆڕش بەردەوام دەبێت".

لە سەرەخۆشیەکەدا، زۆزان سەرحەد ئەندامی تەژەکە-ئە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکە کرد و لە درێژەی وتەکانیدا باسی لە شەڕ و سیاسەت لە کوردستان دا کرد.

پاشان فیلمێک لە بارەی ئەو دوو شەهیدە نمایش کرا.

مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت