لە نێو ١٠ ساڵدا ٣٠ ڕۆژنامەوان لە ڕێگەی حەقیقەتدا شەهید بوون
لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێو ١٠ ساڵدا ٣٠ ڕۆژنامەوان لە لێگەڕێنی حەقیقەت و ئازادییدا گیانیان بەختکرد و بوونە شەهید ڕاگەیاندنی ئازاد و ڕێگەی حەقیقەت.
لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێو ١٠ ساڵدا ٣٠ ڕۆژنامەوان لە لێگەڕێنی حەقیقەت و ئازادییدا گیانیان بەختکرد و بوونە شەهید ڕاگەیاندنی ئازاد و ڕێگەی حەقیقەت.
لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێو ١٠ ساڵدا ٣٠ ڕۆژنامەوان لە لێگەڕێنی حەقیقەت و ئازادییدا گیانیان بەختکرد و بوونە شەهید ڕاگەیاندنی ئازاد و ڕێگەی حەقیقەت.
ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) بابەتێکی لەسەر شەهیدانی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد درووستکردووە و تێیدا بە شێوەی ڕاپۆرتە-وێنە ناوی ئەو ڕۆژنامەوانانەی هێناوە کە لە کاری ڕاگەیاندنی ئازاد و ڕێگەی حەقیقەتدا لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوون.
مەزڵوم باگۆک (ئەحمەد سەدۆ) لە ساڵی ١٩٩٢ لە قامیشلۆ لە دایکبووە، یەکەم شەهیدی ڕۆژنامەوانیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە. لە گواستنەوەی هەواڵەکانی کردنەوەی ڕێگەی مرۆی نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و شەنگالدا لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٤دا شەهید بوو.
ڕێوان زاگرۆس (قادر خەلەف) ئەندامی ڕاگەیاندنی یەکنەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە بە دواداچوونی بەرخۆدانەکانی یەپەگەدا لە گوندی فلستینی شارۆچکەی جەزای کانتۆنی جزیرەدا لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا شەهید بوو.
باهۆز هۆران؛ لە کۆبانێ لە دایکبووە و لە بەدواداچوونی هەڵمەتی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە چەتەکانی داعش، لە ١ی کانوونی یەکەم شەهید بوو.
ئاگری یلماز (مەریەم محمەد) لە ساڵی ١٩٩٥دا لە ڕەقە لە دایک بووە. لە بەدواداچوونی هەڵمەتی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە چەتەکانی داعشدا لە گوندی خان مامەد لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٣دا شەهید بوو.
ئارین جودی (ئاهین فایەق ئیبراهیم) لە ساڵی ١٩٩٦دا لە گوندی ماشوقی تربە سبی لە دایک بووە. لە ساڵی ٢٠١٦دا لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە هەرێمی هۆڵی حەسەکە شەهید بوو.
ئارام جان (ئارام محمەد عەبدوڵا) ئەندامی ڕاگەیاندنی یەپەگە بوو. لە بە دواداچوونی هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبج لە چەتەکانی داعش لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦دا شەهید بوو.
مستەفا محمەد شوکری لە ساڵی ١٩٨٧دا لە ناوچەی گرێ سپی داگیرکراو لە دایکبووە. پەیامنێری کەناڵی ڕۆناهی بوو، وە لە بەداداچوونی هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبج لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٦دا شەهید بوو.
ڕۆستەم چیلۆ (سەڵاح سیدۆ) ئەندامی ڕاگەیاندنی یەپەگە بوو، لە تۆپباران کردنی دەوڵەتی تورکدا لەسەر هەرێمی شەهبا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا شەهید بوو.
یەیلول نوهلات (ڕوناهی عومەر) ئەندامی ڕاگەیاندنی یەکنەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بووە، لە بە دواداچوونی هەڵمەتی ڕزگارکردنی گوندەکانی شەهبادا لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا شەهید بوو.
محمەد ئاکسۆ (فیراس داغ) لە ناوچەی ئەلبیستانی مەرەشی باکووری کوردستان لە دایک بووە. ئەندامی ڕاگەیاندنی یەپەگە بوو، لە هێرشی چەتەکانی داعشدا لە دژی خاڵێکی پشکنینی یەپەگە لە کاتی هەڵمەتی باگەرای جزیرەدا لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٧دا شەهید بوو.
غەریب وڵات (غەریب ڕەشۆ) یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ڕاگەیاندنی یەپەگە. لە ساڵی ١٩٩٦دا لە عەفرینی داگیرکراو لە دایک بووە. لە بەدواداچوونی هەڵمەتی غەزەبی فراتی ڕزگارکردنی ڕەقەدا لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٧دا شەهید بوو.
ڕێوان گەنجۆ (ئەحمەد حەسەن حەمۆ) ئەندامی ڕاگەیاندنی یەپەگە بووە. لە گوندی بایندۆری ناوچەی تربەسپی لە دایکبووە. لە تۆپبارانکردنی گوندی قەرەچۆغی شاری دێرکدا لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧دا شەهید بوو.
حەقی باگۆک (جەلال حەسەن) لە ساڵی ١٩٨٨دا لە گوندی عەتبەی تربەسپی لە دایک بووە و لە تۆپبارانکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لەسەر چیای قەرەچۆغ، لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧دا شەهید بووە.
شیلان بۆتان (ڕیم خەشمان) لە ناوچەی دێرک لە تۆپبارانکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لەسەر چیای قەرەچۆغدا، لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧دا شەهید بووە.
دلیشان ئیبش پەیامنێری ئانها بوو، لە ساڵی ١٩٩١دا لە کۆبانێ لە دایک بووە، لە هێرشیکی خۆکوژی چەتەکانی داعشدا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتدا لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا شەهید بوو.
هۆگر محمەد پەیامنێری قامیشلۆی ئانها بوو. لە هێرشیکی خۆکوژی چەتەکانی داعشدا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتدا لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا شەهید بوو.
ڕزگار دەنیز (ڕزگار ئادانمش) لە کاتی هەڵمەتی قەسەدەدا لە ڕزگارکردنی دێرەزۆر لە چەتەکانی داعش لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا لە هێرشی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعشدا شەهید بوو.
تۆڵهەڵدان وڵات (ئۆجالان ئەحمەد) ڕژنامەوانی یەپەگە بوو لە عەفرین. لە بەرخۆدانی سەردەمییدا لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا شەهید بوو.
ئیسماعیل خەلیل ڕۆژنامەوانی هێزەکانی قەسەدە بوو. لەکاتی ڕاپەڕاندی ئەرکەکەیدا لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا شەهید بوو.
ڕۆژهات عەفرین ئەندامی ڕاگەیاندنی یەپەژە بوو. لە بەرخۆدانی سەردەمییدا لە ٢٠١٨ شەهید بوو.
سەعید محمەد سەعید شیخموس ئەل ئەحمەد پەیامنێری ئانها بو لە ناوچەی تل تەمر، لە کاتی بە دوداچوونی قەڵغانی مرۆیدا کە دەڕۆشتنە سەریکانی بەهۆی تۆپبارانکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە سەریکانی لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا شەهید بوو.
محمەد حەسەن ڕەشۆ پەیامنێری کەناڵی جریرە تیڤی بوو. لە کاتی بە دوداچوونی قەڵغانی مرۆیدا کە دەڕۆشتنە سەریکانی بەهۆی تۆپبارانکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە سەریکانی لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا شەهید بوو.
دلۆڤان گەڤەر (دیلان ئۆڵمەز) لە هەرێمی گەڤەری باکووری کوردستان لە دایک بووە. لە لێگەڕینی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆسەر گوندەکانی گرێ سپی لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا شەهید بوو.
وڵات ئەردەمچی لە باکووری کوردستان لە دایک بووە. لە تۆپبارانکردنی دەوڵەتی تورکدا لەسەر سەیکانی لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا شەهید بوو.
زیزس سینکی کارمەندی ڕاگەیاندنی فری بۆر مارینجیر بوو، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە تۆپبارانکردنی دەوڵەتی تورکدا لەسەر تل تەمر شەهید بوو.
عیسام عەبدوڵا پەیامنێری نوێی ئانها بوو لە شاری دێرک. لە بە دواداچوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە دژی گوندی تەقلیبەقلی ناوچەی دێرکدا لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا شەهید بوو.
نەجمەدین فەیسەڵ ئەل حاج سینان کارمەندی کەناڵی ژن تیڤی بوو، لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ-عامۆدی لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣دا شەهید بوو.
سەید ئەڤرین نوسەر و ڕۆژنامەوانی بە ئەزموونی شۆڕشگێڕ، لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا بە هۆکاری نەخۆشی دڵ شەهید بوو.
جیهان بیلگین پەیامنێری ئانها لە ساڵی ١٩٩٦دا لە ناوچەی میدیادی شاری مێردینی باکووری کوردستان لە دایک بووە. لە ١٩ی کانوونی یەکەم لە کاتی بەدواداچوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین، لە ڕێگەی نێوان تشرین و قەرەقۆزاقدا بووە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و شەهید بوو.
نازم داشتان ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە ساڵی ١٩٩٢دا لە ناوچەی گیادینی شاری ئاگری باکووری کوردستان لە دایک بووە. لە ١٩ی کانوونی یەکەم لە کاتی بەدواداچوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین، لە ڕێگەی نێوان تشرین و قەرەقۆزاقدا بووە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و شەهید بوو.