ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی: گۆشەگیری شەڕ قووڵتر دەکاتەوە

ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی ڕایگەیاند: "گۆشەگیریی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەربەستە لە بەردەم چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد و هەروەها کاریگەرییەکانی شەڕ قووڵتر دەکاتەو.

ئەنجوومەنی ژنانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان دەم پارتی، ئەنجامی کۆبوونەوەی ٢٢ی کانوونی یکەمی خۆی ڕاگەیاند. لە کۆتاییدا، ژنان جگە لە پێشهاتەکانی ئێستا و هەڵسەنگاندنی ڕێکخستنی و سیاسی، سەرنجیان خستە سەر ئەوەی کە پێویستە لە داهاتوودا چی بکرێت.

لە کۆتاییدا باس لەوە کرا کە سیاسەتەکانی شەڕی حکومەت گۆڕاوە بۆ ڕژێم و کاریگەری لەسەر کۆمەڵکوژی ژنان، هەژاری و سیاسەتی قەیومەکان داناوە. هەروەها ڕاگەیەندرا کە ژنان لەم ژینگە ئاڵۆز و شەڕەدا دژی چەوساندنەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەن. لە درێژەی قسەکاندا هاتووە: "ئێمە پێکەوە لەگەڵ ژنان دژی پەرەسەندنی هەژاری و بێکاری ژنان و چەوساندنەوە تێکۆشان بەردەوام دەکەین." کاتێک ئاستی توندوتیژی دژی ژنان گەیشتە ئاستی کۆمەڵکوژی و دەسەڵات پێداگری لەسەر بەردەوامی چەوساندنەوە کرد، ئێمەش پێداگریمان لەسەر پەرەپێدانی بەرخۆدان کردەوە. ئێمە لە هەموو شوێنێک بۆ بەدیهاتنی ئاشتی دەنگمان بەرز دەکەینەوە.

گۆشەگیریی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان نەک هەر ڕێگری لە پروسەی چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد دەکات، بەڵکوو کاریگەرییەکانی شەڕ قووڵتر دەکاتەوە. چونکە ١٠٠ ساڵە بە سیاسەتی نکۆڵیکردن، ستەم و توندوتیژیی بە شێوەیەکی سیستماتیک دژی گەلی کورد ئەنجام دەدەن و هەروەها ئەکەپە- مەهەپە بە ڕێگەی چەتەکانیەوە کۆمەڵکوژی دژی ژنان ئەنجام دەدەن. ئێمە وەک ژنان لە ئێستادا چ لە وڵاتی خۆمان و چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەموو لایەکەوە لە شەڕدا دەژین. ئێمەی ژنان ئەوە دەزانین؛ شەڕە هاوبەشەکانی سیستەمی سەرمایەداریی پیاوسالاری و دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانی دەوڵەت نەتەوەکان و هێرشی چەتەکان ڕووی ڕاستی پلانی زلهێزە هەژموونخوازەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سیاسەتە جینۆسایدەکانی ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین، شەڕی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی لە تورکیا، ڕووخانی ڕژێمی بەعس و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا، پرۆسەی سەرهەڵدانی HTS بە قووڵبوونەوەی ناکۆکیەکان بەردەوامە و لە ساڵی ٢٠١١ەوە هەتا ئەمڕۆ ژنان و گەلانی سوریا بوونەتە ئامانجی ڕژێمی بەعس و ئەو چەتەکان.

بە دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کلیلی ڕاستەقینەی چارەسەرییە لە پرۆسەکەدا و ئەمڕۆ لە سوریا ئەزموون دەکرێت. هەروەها لە دژی دۆخی ئێستای دەوڵەت-نەتەوە چارەسەرێکە. هەروەها دژی سیاسەتە جینۆسایدییەکانی دەوڵەت نەتەوە و نەتەوە پەرەستی و ڕەگەزپەرەستیە ڕێککەوتنێکە. حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەڕێگای چەتەکانی دوژمنایەتیی خۆی لەگەڵ کوردان، شۆڕشی ژنان و گەلی سووریا بەڕێوە دەبات.

ئێمەی ژنان هەر سیاسەتێک کە ئایندەی ژنان و گەلانی سوریا بکاتە ئامانج قبوڵ ناکەین و لە هەموو شوێنێک دژی سیاسەتەکانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە، کە شەڕ قووڵتر دەکاتەوە تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە. ئەرکی سەرەکیمان گەیاندنی دەنگی تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ژنانی تێکۆشەرە کە لە لایەن چەتەکانی SMO ی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن، ئێمە لە دژی شەڕ تێکۆشانی هاوبەش فراوانتر دەکەین. کاتی ئەوەیە تێکۆشانی ژنان لە دژی سیاسەتەکانی شەڕخوازانە لە تورکیاوە تا سوریا، لە فەلەستینەوە تا ئەفغانستان بەرفراوانتر بکرێت. لەسەر ئەو بنەمایە دەزانین کە تێکۆشانی ژنان ملکەچی دەسەڵاتداری دیکتاتۆر و چەتەکان نابێت."

شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان شۆڕشی ژنانی سەدەی ٢١ـە. ئەو میرات و دەستکەوتانەی کە ژنان بە هەوڵ و تێکۆشان و ئەزموونەکانیان بۆ سەدەی ٢١ خوڵقاندوویانە، هیچ پلان و سیاسەتێکی شەڕخوازانەی دەسەڵاتدارەکان ناتوانێت ئینکاری بکات و کۆتایی پێ بهێنێت.

لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجومەنی ژنانمان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان، ئەکادیمیست، فێمینیست، سیاسەتمەداران، سەندیکاکانی کرێکاری، ڕێکخراوەکانی ماف و دادپەروەری و بیروباوەڕییە جیاوازەکان، بە تایبەت لە تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی ئیکۆلۆژی کۆدەبێتەوە. بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان ئەمەیە: "با پێکەوە بۆ بنیاتنانی ئاشتییەکی شکۆمەندانە بە پێشەنگایەتی ژنان دژی سیاسەتی شەڕ تێکۆشان بەرز دەکەینەوە. یەکێک لە گرنگترین مەرجەکان کە ڕەوایەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەو سیستمەی کە لە سوریادا دادەمەزرێت، مسۆگەر کردنی پێگە و مافی ژنانە لەهەموو ڕووێکەوە."