لە شاری هامبۆرگ و فرانکفۆرت، دارمشتات لەدژی دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجامدران

لە شارەکانی هامبۆرگ، فرانکفۆرت و دارمشتاتی ئەڵمانیا چالاکی بەرامبەر بە گۆشەگیری سەختی سەرعەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشی چەکی کیمایی بۆسەر گەریلا چالاکی ئەنجامدران.

هامبۆرگ

ئەنجومەنی گەلی کورد لە شاری هامبۆرگ کە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجام دەدات، دژی گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و کیمیابارانکردنی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ئەنجوومەنی ژنانی رۆژبین، هێزە ئینتەرناسیۆنالیستەکانی ئەڵمانیا، گەنجان و رێکخراوە کوردستانییەکان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. دۆڤیزی ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرایەوە و پانکارتی "سی پی تی ئایا عەبدوڵلا ئۆجالانت بینی! پێویستە لەبارەی توندروستی ئۆجالان روونکردنەوە بدەیت! خاوەنداری بکە و بە ئازادی رێبەرتی بەرەو ژیانی ئازاد هەنگا بنێ" بەرز کرانەوە. سەرەتای چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی کوردستان و دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "تورکیا تیرۆریست"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئێمە بە خوێن و بەگیان لەگەڵتای ئەی سەرۆک" وترانەوە.

"پێویستە هەموو کەسێک بۆ رێبەرتی بڕژێتە نێو گۆڕەپانەکان"

دیجلە چەولیگ بە ناوی ئەنجومەنی گەلی هامبۆرگ قسەی کرد و وتی: سی پی تی بە بێدەنگی دەبێتە هاوبەشی دەوڵەتی تورک. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک پێداگری لەسەر شەڕ دەکات، ئەم گۆشەگیرییە بەسەر رێبەرتیماندا دەسەپێنێت. پێویستە هەمووان بۆ ئازادی رێبەرتیمان خەبات بکەین."

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم و گۆرانی بەرخۆدان کۆتایی هات.

دارمشتات

زۆر کەسزۆر لە لویزنپلاتز لە ناوەندی شاری دارمشتات کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد. لە وتارەکانی چالاکیەکەدا باس لەوە کرا کە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد جێگای قبوڵکردن نییە.

چالاکیەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

فرانکفۆرت

گۆشەگیرکردنی ئیمرالی لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە هاوپتبەهنهۆف لە فرانکفۆرت کۆبوونەوە و بۆ ئازادیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان ئەنجامدا. جەماوەرەکە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، قەوارە بۆ کوردستان" بەرزکردەوە و بەرەو ناوچەی ئاڵتێ ئۆپەر ڕێپێوانیان کرد.

ف.ق