لە شاری ئارنهەیم مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدان سازکرا

وەدات وەڵات، عەلی خەبات بۆتان و رێناس راپەڕین کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهیدبوون، لەشاری ئارنهەیم بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.

جەسور وەدات وەڵات (عەبدولموتەلیب دۆغروجو)، عەلی خەبات بۆتان (ئەردینچ بۆلجال) و رێناس راپەڕین (فایەق ئایدن) کە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون، لە شاری ئارهەیمی هۆڵندا لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد.

سەبارەت بە جەسور وەدات ئایدن، عەلی خەبات بۆتان و رێناس راپەڕین وتار پێشکەش کرا و چالاکی یادکردنەوەکە بە نمایشکردنی بەڵگەفیلمێک کۆتاییهات.

هـ. ب