لە شای کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی ئۆجالان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا و داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان کرا بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا و داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان کرا بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت.
بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەییان، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا.
هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە کۆڵن رایگەیاند، ئازادیی گەلی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدی دێت.
راشیگەیاند، دەیانەوێت تاوەکوم ٢١ی ئادار ٥ هەزار نامە کۆ بکەنەوە و بۆ نەتەوە یەکگرتوەکانی بنێرن بۆ ئەوەش داوای لە گەلی کورد و دۆستەکانیان کرد، بەشداری هەڵمەتی نامەنووسین و ئیمزاکردنی نامەکان ببن.
ژ.ت