لە سەمسور بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازکرا
نوێنەرایەتی ئۆهەدەی سەمسور و توای_دەر بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم دادگای سەمسور کۆبوونەوە.
نوێنەرایەتی ئۆهەدەی سەمسور و توای_دەر بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم دادگای سەمسور کۆبوونەوە.
نوێنەرایەتی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)ـی سەمسور و کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای_دەر) بۆ تیشک خستنەسەر ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش و گۆشەگیری ئیمراڵی چالاکیەکیان ئەنجامدا، زۆر کەس بەشداربوون.
بەڕێوەبەری توای_دەر ناجی کۆرکماز ڕایگەیاند پزیشکی دادەوەری بووەتە تاکە دامەزراوەی دەسەڵاتدار پەیوەست بە ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش ئەمەش بووەتە ئاستەنگێک لەبەردەم چارەسەری زیندانیەکان، ئاماژەی بەوە کد لە زیندانەکانی ئاکچاداغ و تورکئۆغلو و سەمسور ٧ زیندانی نەخۆش هەن و چواریان نەخۆشی قورسیان هەیە، دەبێت لیژنە تەندرووستییە سەربەخۆکان ڕۆڵ بگێڕن.
کۆرکماز تیشکی خستەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، ڕایگەیان گۆشەگیری ئیمراڵی تەنها پێشێلکردنی مافی تاکەکەس نییە، هاوکات کێشەیەکی جددییە لەبەردەم پرۆسەی دیموکراتیکبوونی تورکیادا.
کۆرکماز گوتی: "دەبێت گۆشەگیری کۆتایی بێت، زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن، ڕەفتارە میزاجی و ئارەزوومەندانەکان بوەستێنرێن".
چالاکییەکان بە چەپڵەی بەشداربووان کۆتایی هات.