لە تارسوس نەورۆز پیرۆزکرا
لە تارسوس هەزاران کەس کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
لە تارسوس هەزاران کەس کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
لە گەڕەکی باربارۆسی ناوچەی تارسوسی مێرسین بە بەشداری هەزاران کەس نەورۆز پیرۆزکرا. ئاگری نەورۆز لەلایەن پەرلەمانتاری دەم پارتی عەلی بۆزان و هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە بەدریە کوش کرایەوە. بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
سەرەتا بەدریە کوش قسەی کرد و بانگەوازی کرد بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە ٢٢ ی ئادار لە گۆڕەپانی گردبوونەوەی ترمیل. پەرلەمانتاری دەم پارتی عەلی بۆزان، ڕایگەیاند بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان بە گەرمی پێشوازی لێ کرا، گوتی: "وەک کورد و دەم پارتی پشتیوانی بانگەوازەکە دەکەین. هەتا ئازادی و دیموکراسی دێتە ئەم خاکە، پشتیوانی بانگەوازەکە دەکەین. هاوکات وەک ساڵانی ڕابردوو، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان".