لە ئێلح پرسە و سەرەخۆشی بۆ ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا بەڕێوە دەچێت
لە شاری ئێلح بۆ ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکدا شەهید کرا، پرسە و سەرەخۆشی بەڕێەوە دەچێت.
لە شاری ئێلح بۆ ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکدا شەهید کرا، پرسە و سەرەخۆشی بەڕێەوە دەچێت.
ڕۆژی ٢٣ی ئاب، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شارۆچکەی سەیدسادقی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسانی کورد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی بەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کردە ئامانج و شەهیدیانی کرد. تەرمی گوڵستان تارا بە مەراسیمێکی جەماوەری لە شار سلێمانی ڕەوانەی باکووری کوردستان کرایەو و لە شاری ئێلح لە گۆڕستانی تلمەرچێ بە شێوەیەکی جەماوەرێک بە خاک سپێردرا.
بنەماڵەی تارا لە گەڕەکی پازاریەری مەراسیمی پرسەیان دانا. لە مەراسیمی پرسەکە، وێنەکانی ڕۆژنامەنووسانی شەهید کراو هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا هەڵواسرا.
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندر و پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان زەینەب ئۆدونجو، سەباحەت ئەردۆغان سەرتاش و کاموران تانهان لە گەڵ هاوکارانی تارا و خەڵکێکی زۆر سەردانی پرسەکەیانکرد.
دوای خوێندنەوەی نزاکان، مەولود گێردار. دوای مەراسیمەکە بنەماڵەی تارا ڕایانگەیاند لە ماڵی خۆیان مەراسیمی پرسە بەردەوام دەبێت بۆیە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی ماڵەوە بکەن.