لە ئێریڤان کۆبونەوەی ٨ی ئازار: پێویستە ڕێکخستنی خۆمان فراوان بکەین
ژنان لە ئێریڤان کۆبونەوەی ٨ی ئازاریان ئەنجامدا. لە کۆبونەوەکەدا باسی ئەوەکرا کە پێویستە ڕێکخستنی ژنان لە ئێریڤان بەهێز و فراوان بکرێت.
ژنان لە ئێریڤان کۆبونەوەی ٨ی ئازاریان ئەنجامدا. لە کۆبونەوەکەدا باسی ئەوەکرا کە پێویستە ڕێکخستنی ژنان لە ئێریڤان بەهێز و فراوان بکرێت.
لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، یەکێتی ژنانی ئازاد، بە بۆنەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان لەگەڵ ژنانی، ئەرمەن، ئاشوری، ئوکراینی، روس، جۆرجی و هندی کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا.
سەیرانا جەلاد ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد رایگەیاند، تێکۆشانی ژنانی کورد لە کوردستان و هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە، بۆ هەموو جیهان بووەتە نمونە و وتی، " ئەمەش لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ دروست بووە."
رۆژنامەنوس لیانا محویانیش رایگەیاند، یەکێتی ژنانی ئازاد گرنگی بەوەدەدات کە لە ئەرمینیا نە تەنها بۆ ژنانی کورد، بۆ هەموو ژنانی پێکهاتەکانی دیکە کار دەکەن.
ئیلا تۆڤماسیان هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستانیش وتی، " ژنانی کورد زیاتر ڕێکخستنکراون و بۆ ئازادی هەموو ژنان تێدەکۆشن. ئێمەش دەمانەوێت ببینە خاوەن ڕێکخستنێکی تۆکمە و تێکۆشانمان لەگەڵ ژنانی کورد بەهێز بکەین."
پەرلەمانتاری ئەرمینیا زەمفیرا میزۆیەڤاش وتی، " ئێمەی ژن پێویستە خۆمان بپارێزین و تێکۆشانمان گەش بکەین."
سانتۆش ئارۆرا کە لە زانکۆ وانەی زمانی هندی دەڵێتەوە رایگەیاند، بۆ ئەوەی ژنان مافی خۆیان بەدەست بهێنن، پێویستە لە ماڵماندا دانەنیشین. پێویستە بە بەردەوامی تێبکۆشین.
ف.ق