لە ئەسینا هێرشی کیمیایی تورک شەرمەزارکرا
لە ئەسینا لەدژی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە پێشەنگایەتی تەجەشە رێپێوانێک ئەنجامدرا.
لە ئەسینا لەدژی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە پێشەنگایەتی تەجەشە رێپێوانێک ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ئەسینای پایتەختی یونان بە پێشەنگایەتی تەجەشە لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی رێپێوانێک ئەنجامدرا.
لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان و بۆ رسواکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گۆڕەپانی مۆنۆستراکی کە یەکێک لە قەرەباڵغترین شوێنەکانی ئەسینایە، تاوەکو میترۆی شارەکە رێپێوانێک ئەنجامدرا.
چالاکیەکە کە بە پێشەنگایەتی تەجەشە ئەنجامدرا، لەلایەن گەلەوە پێشوازیەکی گەورەی لێکرا. لە چالاکیەکەدا دروشمی ؛ بژی بەرخۆدانی گەریلا' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بمرێت خیانەت' وترانەوە.
ف.ق