بە دیمەن

لە زیوریخ مەراسیمی یادکردنەوە و سەرەخۆشی بۆ شەهید هەبوون پیرۆ ڕێکخرا

بۆ هەبوون پیرۆ کە پێش هەفتەیەک لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ هاوڕێکەی بۆتان عوسیان شەهید بوو، مەراسیمی یادکردنەوە و سەرەخۆشی ڕێکخرا.

بۆ هەبوون پیرۆ (زراڤ تاش) و بۆتان عوسیان (فەهمی باشکورت) کە ١٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە لجێی ئامەد لە شەڕێکدا دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، لە شاری زیوریخی سویسرا یادکرانەوە.

بنەماڵەی شەهیدان و دایکانی ئاشتی و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و ئەندامانی مەجلیسی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە_سە) بەشداری یادەکە بوون کە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (دەم_کورد) بەڕێوەچوو.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، لەسەر ناوی کۆماو مستەفا قەرەهان قسەی کرد.

قەرەهان تەواوی شەهیدانی بیرهێنایەوە و گوتی: "هەرچی ڕووبدات، ئێمە گرێدراوین بە شەهیدانی خۆمانەوە".

دایکی ئاشتی عیسمەخان ئۆک، ڕایگەیاند سەرەخۆشی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد و بنەماڵەی شەهید کرد.

خوشکی شەهید: شوێنکەوتەی ڕێبەر ئاپۆ دەبین

خوشکی شەهید هەبوون پیرۆ، غەزال تاش جەختی کردەوە لە درێژەدان بە تێکۆشان و گوتی: "ئێمە شوێنکەوتەی ڕێبەر ئاپۆ دەبین".

دوای قسەکەی غەزال، جەماوەر درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

سیاسەتمەدار سدیق باتوور دڵسۆزی بۆ تێکۆشانی شەهیدان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند بە ڕێکخستن و فراوانکردنی تێکۆشان دەتوانین شایستەی شەهیدان بین.

پاشان سینڤزیۆنێک پیشاندرا، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات. بنەماڵەی تاش تا درەنگانێک سەرەخۆشییان قبووڵ کرد.